<iframe src="//www.googletagmanager.com/ns.html?id=GTM-WW58N2" height="0" width="0" style="display:none;visibility:hidden"></iframe> University of Human Development : وەفدی زانكۆی ماردینی توركیا سەردانی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی دەكەن
Search

وەفدی زانكۆی ماردینی توركیا سەردانی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی دەكەن


 

وەفدی زانكۆی ماردینی توركیا سەردانی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی دەكەن

 

دوای نیوەڕۆی رۆژی پێنج شەممە 5/5/2016 سەرۆكی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی پڕۆفیسۆر د. مەریوان ئەحمەد رەشید پێشوازی كرد لە وەفدێكی زانكۆی ماردینی توركیا كە پێكهاتبوو لە بەڕێزان پڕۆفیسۆر د. یوسف كەتین یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی ماردین و وەفدی یاوەری.لە دیدارێكدا كە هەریەك لە بەڕێزان د. هیوا قەرەداغی یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆو پڕۆفیسۆر دكتۆر ئەنوەر محمد راگری كۆلێژی یاساو د. نورەدین ناصح راگری كۆلێژی زانست و تەكنەلۆجیا ئامادەی بوون هەردوولا تیكشیان خستە سەر بارودۆخی زانستی ئێستای زانكۆكان و چۆنیەتی هەماهەنگی لە نێوان هەردوو لا بە شێوەیەك كە خزمەت بە پرۆسەی خوێندن و بەرەوپێشچوونی ئاستی زانستی زانكۆكان بكات.لە میانەی سەردانەكەشیاندا وەفدی میوان بەشەكانی زانكۆی گەشەپێدانیان بەسەر كردەوەو بەشداریان كرد لە ڤیستیڤاڵی سالانەی كۆلێژی زانست و تەكنەلۆجیا، ئەوەی شایانی باسە وەفدی میوان دڵخۆشی خۆیان دەربڕی بۆ بەرزی ئاستی ئەكادیمی و چالاكی مامۆستایان و خوێندكارانی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی و هیوایان خواست كە لە داهاتوودا هەردوولا بتوانن چالاكی وكاری هاوبەشیان پێكەوە هەبێت.

  

وەفدی زانكۆی ماردینی توركیا سەردانی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی دەكەن

وەفدی زانكۆی ماردینی توركیا سەردانی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی دەكەن