University of Human Development : دكتۆر عەلی قەرەداغی لەدیداری مێری : كاتی ئەوەیە لە هەرێمی كوردستان عەقڵیەتی شۆڕشگێڕی بگۆڕین بۆ عەقڵیەتی دەزگایی و دەوڵەتداری
Search

دكتۆر عەلی قەرەداغی لەدیداری مێری : كاتی ئەوەیە لە هەرێمی كوردستان عەقڵیەتی شۆڕشگێڕی بگۆڕین بۆ عەقڵیەتی دەزگایی و دەوڵەتداری

دكتۆر عەلی قەرەداغی لەدیداری مێری : كاتی ئەوەیە لە هەرێمی كوردستان عەقڵیەتی شۆڕشگێڕی بگۆڕین بۆ عەقڵیەتی دەزگایی و دەوڵەتداری.

ئینیستیوتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە كە بە(MERI)  ناسراوە رۆژانی چوار شەممەو پێنج شەممە27و28/4/2016  لەشاری هەولێر دیداری یەكەمی ئابوری لەهەرێمی كوردستان سازكرد، كە بەمەبەستی گەڕان بوو بەشوێن چارەسەرێك بۆ ئەو قەیرانە ئابوریەی كە ئێستا دووچاری عێراق و كوردستان بۆتەوە. لەم دیدارەدا ژمارەیەك لەمامۆستایان و كەسانی ئەكادیمی و پسپۆڕو بەرپرسانی حكومی ئامادە بوون سەرۆكی ئەنجومەنی ئەمینداریەتی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی بەڕێز پڕۆفیسۆر دكتۆر عەلی قەرەداغی كە لەهەمان كاتدا ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمانە لە دیدارەكەدا و لەبابەتی چاككردنەوەی كەرتەكانی پیشەسازی و كشتوكاڵ لەكوردستان بەبابەتێك بەشداری كرد بەناوی ( ئاسۆكانی پلانی پراكتیكی بۆ بەشداری لەقەیرانی ئابوری لەهەرێمی كوردستان).
لەمیانەی توێژینەوەكەدا بەڕێز پڕۆفیسۆر دكتۆر عەلی قەرەداغی سەرەتا باسی لەئەو قەیرانە داراییە كرد كەبەرۆكی هەرێمی كوردستانی گرتووە و گەیشتۆتە خراپترین دۆخ كەناتوانرێت موچەی كارمەندانی حكومی بدرێت و هەموو پرۆژەكانی گەشەپێدان وەستاون و هیچ جوڵەیەك لەرووی ئابوریەوە نەماوە. دكتۆر عەلی قەرەداغی بابەتەكەی لەچەند تەوەرێك پێكهاتبوو كەبریتی بوو لەباس كردن لەئابوری هەرێم لەساڵەكانی (1991بۆ 2003) وە لەساڵی (2003بۆ 2016). لە كۆتایی بابەتەكەش بەڕێزیان باسی لەچارەسەری قەیرانەكە كرد، كە چارەسەرەكەی دابەشكرد بۆ دوو پلانی كاتی و ستراتیجی، لە پلانی كاتیدا باسی لە هەنگاوە خێراكان كرد بۆ بەرەنگار بوونەوەی دۆخەكە و چارەسەری كاتيی كێشەكان. پاشان بۆ چارەسەری یەكجارەكی كێشەكە و رێگرتن لە دووبارەبوونەوەی لە داهاتوودا پلانی ستراتیجی خستە روو.لەبەشێكی تری وتەكەیدا بەڕێز سەرۆكی ئەنجومەنی ئەمینداریەتی زانكۆی گەشەپێدان باسی لەگرنگترین گرفتەكانی هەرێمی كوردستان كرد لە بوارە سیاسیەكەدا كە پێویستە پلانی چارەسەری بۆ دابنرێت، بەڕێزیان ئەوەی خستە روو كە ئیتر كاتی ئەوەیە لە هەرێمی كوردستان عەقڵیەتی شۆڕشگێڕی وازلێ بێنین و عەقڵیەتی كاری دەزگایی و دەوڵەتداری جێگای بگرێتەوە، ئەمە جگە لە چارەسەر بۆ گرفتی بێكاری و گرنگیدان بەتەكنەلۆژیای نوێ و چارەسەری قەیرانی نەوت.

بۆ بینینی تەواوی ڤیدیۆی بابەتەكەی بەڕێزیان كلیك لێرە بكە.