University of Human Development : زانکۆی گەشەپێدان ئەنفال لە یادکردنەوە دەگۆڕێت بۆ بیرلێکردنەوە
Search

زانکۆی گەشەپێدان ئەنفال لە یادکردنەوە دەگۆڕێت بۆ بیرلێکردنەوە

زانکۆی گەشەپێدان لە کۆنفرانسێکدا ئەنفال لە یادکردنەوە دەگۆڕێت بۆ بیرلێکردنەوە

زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بە چەند چالاکی و توێژینەوەیەک و بە شێوازێکی جیاواز ئەنفال دەخاتەوە ناو توێژینەوە زانستییەکان. دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە سەرپەرشتی بەڕێز پڕۆفیسۆر د. مەریوان ئەحمەد ڕەشید سەرۆکی زانکۆو بە ئامادەبوونی ڕاگرە بەڕێزەکان و ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆو میوانانی زانکۆ، کۆلێژی یاساو ڕامیاری لە ژێر دروشمی (ئەنفال لە یادکردنەوە بۆ بیرلێکردنەوە) کۆمەڵێک چالاکی تایبەتی ئەنجامدا. لە سەرەتاو دوای کردنەوەی مەراسیمەکە لە لایەن بەڕێز سەرۆکی زانکۆو کەسایەتی ناسراوی سیاسی کاک محمدی حاجی محمود پێشانگایەکی شێوەکاری خوێندکاران لەسەر ئەم یادە کرایەوە، لەدوای ئەمەش میوانەکان سەردانی پێشانگای تایبەتی کتێبیان کرد کە چەندین سەرچاوەی جۆراوجۆری زانستی و ئەدەبی لەخۆ گرتبوو، پاشان بەشی کۆتایی چالاکییەکان ئەنجامدرا کە بریتی بوو لە سێ توێژینەوەی گرنگ لە بواری جێنۆسایدو ئەنفال، سەرەتا لە وتەیەکدا بەڕێز سەرۆکی زانکۆ جگە لە بەخێرهاتنی میوانەکان باسی لەوە کرد کە مێژووی گەلی کورد زۆر ڕوداوو ناسۆری گەورەی تیادایە، پێویستە لەسەر زانکۆو ناوەندە ئەکادیمیەکان کە ئیتر قۆناغی یادکردنەوەی ئەم ڕووداوانە تێبپەڕێنن بۆ قۆناغی لێکۆڵینەوەو توێژینەوەی زانستی، هەر بۆیە ئێمە لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ئەم چالاکیەمان لەژێر دروشمی (ئەنفال لە یادکرنەوەوە بۆ بیرلێکردنەوە) ئەنجامدا، کە هیوادارین ئەم توێژینەوانە سەرەتایەکی باش بن بۆ ئەم کارە گەورەیە.. پاشان هەریەک لە توێژەران بکر حمە صدیق و فاتح سەنگاوی و عمر محمد لە بواری تایبەت بە جێنۆسایدو دۆکیومێنت کردنی بابەتەکانی پەیوەست بەم کەیسە توێژینەوەکانیان پێشکەشکرد. شایانی باسە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی وەک دەزگایەکی ئەکادیمی کوردستان بەردەوام لە بۆنە نیشتمانی و نەتەوەییەکاندا کۆنفرانس و توێژینەوەی تایبەتی هەیە و لە کۆتایی مانگی نیسانی ڕابردووش لە سێیەمین کۆنفرانسی زانستی ساڵانەیدا چەندین توێژینەوەی زانستی لە لایەن توێژەرانی ناوخۆو دەرەوەی کوردستان ئەنجامدراو بوویە ڕوداوێکی زانستی گرنگ لە کوردستاندا..