پەیامی سەرۆکی زانکۆ

مامۆستایانی بەڕێز..

خوێندكارانی ئازیز..

 

دوای بەڕێکردنی ساڵێکی تر لە خەرمانی کارو تەمەنی زانکۆییمان ، وا ڕۆژانی کۆتایی ئەمساڵی خوێندنیش نزیک بووەتەوە..
لە ئێستادا خوێندکارانی زانکۆکەمان تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵیان ئەنجامداوەو چاوەڕێی وەرگرتنەوەی ئەنجامی هەوڵ و ماندووبوونیانن .
لێرەوە دەمەوێت سوپاسی بێپایانی خۆم بۆ سەرجەم مامۆستایان و ستافی زانکۆکەمان دەرببڕم کە توانیان سەرەڕای بوونی قەیران و ڕێگرێکان ساڵێکی پڕ لە چالاکی و جیاواز لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بەڕێی بکەن.
جێگای دڵخۆشییە کە لەماوەی ئەمساڵی خوێندندا بە هەوڵ و کۆششی هەمووان توانیمان زانکۆکەمان بکەینە یەکێک لە زانکۆ پێشەنگەکانی کوردستان و چەندین چالاکی و دیداری زانستی و ناوخۆیی و نێوەدەوڵەتی ئەنجام بدەین .
هەروەک لێرەوە دەستخۆشی و پیرۆزباییم هەیە بۆ خوێندکارانی ئازیزمان و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم .. ئەوەی ئەرکی ئەوان بووە لە هەوڵدان و ماندووبوون و زانستخوازی ئەنجامیان داوەو مایەی خۆشحاڵییە .
هیوادارین ئەنجامی تاقیکردنەوەکانیش بە دڵی ئەوان و لە ئاست داخوازێکانیان بێت .
لە کۆتاییدا هیوای پشووەیەکی ئارام بەخش و کاتێکی بەسوود بۆ هەمووان دەخوازم
 
هەر شادبن
 
پرۆفیسۆر
د.مەریوان ئەحمەد ڕەشید
سەرۆکی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی
٢٠١٦/٦/٢٤