پەیامی سەرۆکی زانکۆ

                                            

 

پەیامی سەرۆکی زانکۆ بۆ خوێندکارانی قۆناغی یەکی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

 

سەرەتاو لەگەڵ دەستپێکی یەکەم هەنگاوی قۆناغی نوێی ژیانتان، قۆناغی خوێندنی زانکۆیی بە گەرمی پیرۆزبایی خۆم و ئەنجوومەنی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ڕادەگەیەنم بۆ هەمووتان، هیوادارم ساڵی نوێ و قۆناغی نوێی ژیانتان سەرەتای هاتنە دی ئامانجەکانتان بێت.
پاشان وەک لای هەمووان ئاشکرایە ژیانی مرۆڤ لە چەند قۆناغ و هەنگاوێک پێکهاتووە، بە دڵنیاییەوە ئەتوانم بڵێم کە قۆناغی خوێندنی زانکۆیی گرنگترینی ئەم قۆناغانەیە، چونکە لێرەوە مرۆڤ بەردی بناغەی ژیانی داهاتووی دیاری دەکات و هەر لێرەشەوە کەسایەتی خۆی دیاری دەکات کە لە داهاتوودا چۆن کاریگەری لە کۆمەڵگادا دروست بکات.
بۆیە هیواخوازم کە ئێوەی خوێندکارانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی تەنها بیرتان لای سەرکەوتن بێت لە خوێندن و بەدەستهێنانی زۆرترین ئەزموونی ئەکادیمی و زانستی ئامانجی سەرەکیتان بێت، دڵنیابن ئێوە باشترین زانکۆتان لە کوردستاندا هەڵبژاردووە بۆ خوێندن، زانکۆیەک پلەی یەکەمە لە نێو زانکۆکانی کوردستان، زانکۆیەک کە خاوەنی ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستاو کارمەندی دڵسۆزە بۆ خزمەت بە ئێوە.. ئێمە لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی لەسەر داوای دامەزرێنەری زانکۆ جەنابی پڕۆفیسۆر د. علی قەرەداغی باشترین بارودۆخمان ڕەخساندووە بۆ ئەوەی خوێندکارەکانمان هەمیشە لە پێشەنگدا بن، ئێوەش هاوکارمان بن بۆ دەستخستنی ئەم ئامانجە بەرزە..
لە کۆتاییدا دووبارە پیرۆزتان بێت قۆناغی نوێی ژیانتان.. سەرکەوتوو سەرفراز بن..
 

پڕۆفیسۆر د. مەریوان احمد رەشید
سەرۆکی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی
14/12/2016