چالاکی خوێندکاران

 

 

 

زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی دەبێتە دووەمی پاڵەوانیەتی تۆپی سەرمێزی زانکۆکان

دوای کردنەوەی خولێکی تایبەت بە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی کوڕان و کچان بۆ یاری تێنس، زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بە دوو تیپ لە خوێندکارانی کوڕو کچ بەشداری پاڵەوانیەتیەکەیان کرد وەک تاکە زانکۆی ئەهلی لەم پاڵەوانێتیە، دوای بەڕێوە چوونی یاریەکانیش هەردوو زانکۆی سلێمانی و زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی پلەی یەکەم و دووەمی پاڵەوانێتیەکەیان بەدەستهێناو بوونە نوێنەری زانکۆکانی هەرێم بۆ ئەنجامدانی پاڵەوانێتی زانکۆکانی عێراق کە لە داهاتوویەکی نزیک لە شاری بەغداد ئەنجام دەدرێت.
زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی وەک زانکۆیەکی ئەهلی لە کوردستان بەردەوام خوێندکارانی لە ڕێگای یەکەی کاروباری خوێندکارانەوە بەشدارن لە چالاکییە هونەری و وەرزشیەکانی ناوەوە و دەرەوەی زانکۆ.