چالاکی خوێندکاران

زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی خولی زمانی فارسی دەكاتەوە

دواى ئەوەی بە سەركەوتوویی خولی زمانی فارسی لە سەرنتەری گەشەپێدان بۆ توێژینەوەو راهێنان بە كۆتا گەیشت، لە رێورەسمێكی تایبەتدا نيوەڕۆی رۆژی دووشەممە 28/2/2017 بەڕێز پڕۆفیسۆر د. أنور محمد فرج یاردەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی، بە ئامادەبووونی هەریەك لە بەڕێوەبەری كارگێڕی سەنتەری گەشەپێدان بۆ توێژینەوەو راهێنان و لێپرسراوی یەكەی كاروباری خوێندكاران لە بڕوانامەی بەشداریكردنی بەخشییە بەشدارانی خولی زمانی فارسی لە زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی.

ئەم خولە كە سەنتەری گەشەپێدان بۆ توێژینەوە و ڕاهێنان بە هاوبەشی لەگەڵ یەکەی کاروباری خوێندکاران ئەنجامیان دابوو، خولێکی سەرەتایی بوو بۆ فيربوونى زمانی فارسی  بۆ خوێندکارانی زانکۆکەمان لە ماوەی مانگێک  لە ڕێکەوتی 10/1/2017 بۆ 10/2/2017 بە بەشداری 35 خوێندکار.

لە كۆتایی رێورەسمەكەشدا چەند خوێندكارێك بۆ سایتی زانكۆ ئەوەیان خستە ڕوو كە ئەم جۆرە چالاكییانەو كردنەوەی ئەم خولانە پەرۆشی زانكۆ دەسەلمێنێت بۆ گرنگیدان بە خوێندكاران، بۆیە سوپاسی هەریەك لە یەكەی كاروباری خوێندكاران و سەنتەری گەشەپێدانیان كرد بۆ بەڕێوەچوونی خولەكە بە سەركەوتوویی.