چالاکی خوێندکاران

 سه‌رۆكی زانكۆ بۆ تیپی وه‌رزشی زانكۆ: سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ هه‌میشه‌ هاوكار و پاڵپشتتان ده‌بێت بۆ هه‌وڵ و ئه‌نجامی باشتر له‌ بواری وه‌رزشیدا

 دوانیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه‌ 17-5-2016 به‌ڕێز پڕۆفیسۆر د. مه‌ریوان ئه‌حمه‌د ره‌شید سه‌رۆكی زانكۆ به‌ ئاماده‌بونی به‌ڕێز د. هیوا ئه‌بوبه‌كر عه‌لی یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی د. ئاسۆ محمد ده‌روێش به‌ڕێوه‌به‌ری دڵنیایی جۆری زانكۆ و بەڕێوەبەری یەکەی کاروباری خوێندکاران له‌گه‌ڵ به‌شداربووانی پاڵه‌وانێتی تۆپی سه‌رمێز كۆبویه‌وه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی رابردوو له‌سه‌ر ئاستی زانكۆكانی هه‌رێم ئه‌نجامێكی باشیان به‌ده‌ست هێنابوو. له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز سه‌رۆكی زاكۆ به‌ڵێنی هاوكاری زیاتری پێدان و هانیدان بۆ زیاتر به‌شداریكردن له‌و جۆره‌ خول و چالاكیانه‌دا. پاشان خوێندكاران سوپاسی به‌ڕێز سه‌رۆكی زانكۆ و ستافی زانكۆیان كرد له‌پێناو هاوكاری به‌رده‌وامیان و گرنگی ته‌واو به‌ بواری وه‌رزش له‌پاڵ پرۆسه‌ی خوێندندا.  له‌كۆتایی دیداره‌كه‌شدا وه‌ك رێز لێنانێك له‌ به‌ده‌ستهێنانی ئاستی به‌رزیان به‌ڕێز سه‌رۆكی زانكۆ دیاری تایبه‌تی زانكۆی پێشكه‌ش كردن. شایانی باسه‌ له‌ كۆتایی مانگی رابردوو به‌ به‌شداری هه‌شت زانكۆی حكوومی و ئه‌هلی خولی تێنسی سه‌رمێز بۆ زانكۆكانی هه‌رێم كرایه‌وه‌، كه‌ زانكۆی گه‌شه‌پێدان ته‌نها زانكۆی تایبه‌ت بوو به‌شداری پاڵه‌وانێتی یه‌كه‌ی كردو، توانی پله‌ی دووه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ له‌سه‌ر ئاستی كوڕان و كچان به‌ده‌ستبهێنێت.