Warning: simplexml_load_file(): I/O warning : failed to load external entity "settings/uhd_meta.xml" in /home/newuhdedu/public_html/header3.php(1) : eval()'d code(3) : eval()'d code on line 54
University of Human Development : پەیامی سەرۆکی زانکۆ
Search

پەیامی سەرۆکی زانکۆ


پەیامی سەرۆکی زانکۆ

به‌ڕێزان مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خوێندكارانی خۆشه‌ویستی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی

 

به‌خێربێن بۆ وێبسایتی زانكۆ

له‌سه‌ره‌تای دروستبونی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆییه‌وه‌ له‌ساڵی (٢٠٠٨) ه‌وه‌ شه‌ره‌فی ئه‌وه‌م پێدراوه‌ كه‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ بكه‌م. هه‌میشه‌ش ئه‌و ئه‌ركه‌م به‌كارێكی گرنگ و په‌یامێكی گه‌وره‌ ته‌ماشا كردووه‌. چونكه‌ ئه‌ركی په‌روه‌رده‌كردنی نه‌وه‌یه‌كی گرنگی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌ به‌رده‌وام پێویستی به‌نوێبونه‌وه‌ و گه‌شه‌كردن هه‌یه‌.زانكۆكه‌تان ده‌یه‌وێـت وه‌ك یه‌كێك له‌پێكهێنه‌ره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ئه‌ركی راسته‌قینه‌ی خۆی له‌نێو كۆمه‌ڵی كورده‌واریدا ببینێت له‌پێناو خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستان به‌بێ جیاوازی. ئه‌زمونی چه‌ند ساڵی كه‌می زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی ئه‌وه‌ی بۆ هه‌مووان سه‌لماندووه‌ كه‌ ئه‌م زانكۆیه‌ ئامانجی راسته‌قینه‌ی پاش خزمه‌تكردن، بریتیه‌ له‌ رێزگرتنی پایه‌ زانستییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ دوور له‌هه‌ر ده‌ستتێوه‌ردانێكی نازانستی.به‌ڕێزان، زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له‌ (4) كۆلێج پێكهاتووه‌ له‌هه‌ردوو كه‌مپی زانكۆ له‌ بناری گۆیژه‌و قه‌ره‌داغ له‌پارێزگای سلێمانی. له‌ئێستادا نزیكه‌ی (4700) خوێندكاری هه‌یه‌و دابه‌شبون به‌سه‌ر كۆلێجه‌كانی یاساو رامیاری له‌هه‌ردوو به‌شی یاساو زانسته‌ رامیارییه‌كان. كۆلێجی زمان له‌هه‌ر سێ به‌شی زمانی عه‌ره‌بی و زمانی ئینگلیزی/به‌یانیان و زمانی ئینگلیزی/ئێواران. كۆلێجی زانست له‌هه‌ردسێ بەشی كۆمپیوته‌ر/به‌یانیان و كۆمپیوته‌ر/ئێواران و ئایتی/بەیانیان، هه‌روه‌ها كۆلێجی كارگێڕی و ئابوری به‌شی زانستی دارایی و بانكی و کارگێری کار. ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زانكۆ له‌به‌رنامه‌یدایه‌ سالاَنه‌ به‌پێی پێوه‌ره‌ زانستییه‌ جیهانییه‌كان كۆلێج و به‌شی نوێ بكاته‌وه‌.

 

هه‌میشه‌ گه‌شاوه‌ بن و به‌خێربێن بۆ زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی

 

 

 پرۆفیسۆر

دكتۆر مه‌ریوان ئه‌حمه‌د ڕه‌شید

سه‌رۆكی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی

هه‌رێمی كوردستانی عێراق

٢٠١٢/٢/١