داخڵبوون (لۆگین) بە سیستەمی خوێندنی زانکۆ


پێداویستیەکان

  - وەرگرتن و ئەکتیڤکردنی ئێمێڵی زانکۆ

ڕوونکردنەوە

داخڵبوون و ئیشکردن بە سیستەمی خوێندنی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی، تایبەت بە خوێندکاران، مامۆستایان و ستافی زانکۆیە و پێویستە هەموو ئەم بەڕێزانه پێش بەکارهێنانی سیستەمی خوێندنی زانکۆ، لەبەشی دڵنیایی زانکۆ یا کۆلێجەکەیان ئێمێڵی تایبەت بە زانکۆ وەربگرن و ئەکتیڤی بکەن (وەرگرتن و ئەکتیڤکردنی ئێمێڵی زانکۆ).

داخڵبوون (لۆگین) بە سیستەمی خوێندنی زانکۆ

1- سەرەتا لینکی داخڵبوون بە سیستەمی خوێندنی زانکۆ دەکەینەوە (http://uhd.edu.iq/login.php).

2- فۆرمی داخڵبوون (وێنەی خوارەوە) بۆ بەڕێزت دەکرێتەوە. بۆ داخڵ بوون لەسەر هێمای Google+ کلیک بکە.

3- لەم بەشە دو حاڵەت ڕودەدا:

یەکەم: ئەگەر پێشتر ئێمێڵی زانکۆت بەکارهێنابێت لەسەر ئەم جیهازە، ئەوا لیستی ئێمێڵەکانی خۆت بۆ دەکرێتەوە (ئەگەر تەنها یەک ئێمێڵ بەکاربێنیت لە لیستەکەدا بەس ئەو ئێمێڵە دەدەکەوێت). لەسەر ئێمێڵی زانکۆی خۆت کلیک بکە و داخڵ سیستەمەک ببه. لە وێنەکەدا دەرکەوتووە

دووەم: ئەگەر یەکەمجارە ئێمێڵی زانکۆ بەکاردێنیت بۆ ئەم سیستەمە، هەمان لیستی ئێمڵەکانت بۆ دەکرێتەوە یا گۆگڵ داوادەکات ئێمێڵی خۆت داخڵ بکەیت یا خۆت بە دەستی وەک لە وێنەی سەرەوە دەرکەوتووە (Use another account) ئێمێڵی زانکۆ زیاد بکە.

پاشان وشەی نهێنیەکەت داخڵبکە.

ئەگەر یەکەمجارە ئێمێڵی زانکۆ بەکاردێنیت ئەوا داوات لێ دەکات کە پاسوۆردێکی نوێ داخڵ بکەیت لە ٨ ووشە کەمتر نەبێ کە بریتی بێ لە ژمارە و ووشە لە هەردو خانەکە هەمان ووشە دەنوسی ، پاشان Change Password دەکەیت (وێنەی خوارەوە).

4- لەکۆتاییدا گۆگڵ دڵنیایی لێ وەردەگرێت بۆ لۆگین بە سیستەمی خوێندی زانکۆ. لەسەر ALLOW کلیک بکە (وێنەی خوارەوە).

5- ئەگە هیچ هەڵەیەک نەکرابێت پەیجی سەرەکی سیستەمی خوێندنی زانکۆ بۆ بەڕێزت دەکرێتەوە و بە پێی زانیاریەکانی بەڕێزت داتای ناو ئەم پەیجە لۆد دەبێت.

نموونەی پەیجی سەرەکی سیستەمی زانکۆ پاش داخڵبوون

 

تێبینی : ئەگەر لە داخڵبوون بە سیستەمی زانکۆ ڕووبەڕوی هەر کێشەیەک بویتەوە سەردانی وردبینی هەڵە و کێشەکان لە بەکارهێنانی سیستەمی خوێندنی زانکۆ بکه .

تێبینی : بۆ گۆڕینی زمانی سیستەمەکە دەتوانی لە بەشەی سەرەوەی پەیجەکە زمان دیاری بکەیت (کوردی، English، العربیة)