ئەکادیمیا، دڵخۆشی، کلتور ورۆشنگەری ... زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی کەرنەڤاڵی بەهاری گۆیژەی پێشکەش کرد
Search

ئەکادیمیا، دڵخۆشی، کلتور ورۆشنگەری ... زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی کەرنەڤاڵی بەهاری گۆیژەی پێشکەش کرد

2017-04-22 (البست) [ کلیة اللغات ]

ئەمرۆ یەکشەممە ۲۳ی نیسانی ۲٠۱۷ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی لە کەمپی سەرەکی زانکۆ کەرنەڤاڵێکی رەنگاورەنگی بەهاری پێشکەش کرد کە جگەلە لەوە سەدان هاوڵاتی و کەسوکاری خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆ بەشداربوون، لە لایەن زۆرێک لە کەناڵەکانی راگەیاندنەوە روماڵ کرا.

سەرەتای کەرنەڤاڵەکە بە مەراسیمێکی کردنەوە دەستی بە کارەکانی کرد، کە تیایدا پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر رەئوف کەریم سەرۆکی لیژنەی باڵای کەرنەڤاڵ وتاری بەخێرهاتن و پرۆفیسۆر دکتۆر مەریوان ئەحمەد سەرۆکی زانکۆ وتاری زانکۆی گەشەپێدانی مرۆییان پێشکەشکرد، دواتریش چەند برگەیەکی ناوازەی رەنگاورەنگی رۆشنبیری و فەرهەنگی دڵخۆشییان خستە ناو ئامادەبووانەوە.

لە کەرنەڤاڵەکەدا کە نوێنەرانی داموەدەزگا حکومییەکان و ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسوکاری خوێندکارانی زانکۆ بەشداربوون، زانکۆ دروشمی (ماڵی خوێندکاران)ی تۆخترکردەوە و هەمو پێکەوە ئاوێزانی خۆشی و شادی بوون.

پاش مەراسیمی کردنەوەی کەرنەڤاڵ و دوای پێشکەشکردنی چەند چالاکییەکی کەموێنەی هەڵپەڕکێ فۆکلۆری هەورامان، گەرمیان، سلێمانی و رۆژئاوای کوردستان ، هۆڵی نمایشی بابەتە کەلەپورییەکان کە بە دەستوپەنجەی خوێندکارانی زانکۆی گەشەپێدان نەخشێنرابوون کرایەوە و بەشداربووانی کەرنەڤاڵ پێشانگاکانیان بەسەرکردەوە.

هاوکات نمایشی بەردەوامی فرۆکەوانی و پارگلایداتۆر و باڵۆن ئاسمانی زانکۆیان رازاندبوویەوە و ئەسپسوارانی هونەرمەندیش کەشی کەرنەڤاڵەکەیان رەنگینتر کردبوو.

لە لایکیتریشەوە گەرەکی ئینگلیزی و دەواری عەرەبی و ماڵی کوردی بووبونە جێگای سەرنجی ئامادەبووان و خوێندکاران و مامۆستایانی هونەرمەندی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بە جلوبەرگی نەتەوە جیاوازەکانەوە پێشوازیی گەرمیان لە میوانانی کەرنەڤاڵ دەکرد، هەروەک چەندین پێشانگای جیاوازی کتێب، کاری دەست، گوڵفرۆشی و تابلۆی هونەری، رازاوەیی زیاتریان بە کەرنەڤاڵی زانکۆ بەخشی.

پاش نیوەرۆی کەرنەڤاڵی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ئامادەبووانی کەنەڤاڵ بوونە بینەری چەندین شانۆ و کورتەفیلمێکی بەهێزی بەرهەمی خوێندکاران و ستافی زانکۆ و پرۆگرامێکی تایبەتیش بە ناوی UHD's Got Talent بەهرە و لێهاتووی و توانا ئەدەبی و هونەرییەکانی خوێندکارانی زانکۆ هەلسەنگێنران و سەرۆکی لیژنەی هەڵسەنگێنەران هونەرمەندی گەورەی سلێمانی م. ئەنوەر قەرەداغی هاندانی لە خوێندکاراندا چاند و دەستخۆشی لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی کرد بۆ رەخساندنی دەرفەتی پێشەنگبوونی خوێندکاران و هاوتەریبوونی زانست و هونەر و ئەدەب.

کەرنەڤاڵی بەهاری گۆیژەی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بوویە وێستگەی ئارامی رۆح و دەروون و دڵخۆشی خوێندکاران و ستاف و کارمەندانی ماندوونەناسی زانکۆ و هەموو پێکەوە خێزانی دڵخۆشی زانکۆیان بونیادنا.

uhd.edu.iq : University of Human Development