کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا هەستا بە ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردنی خوێندکاری نموونەیی
Search

کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا هەستا بە ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردنی خوێندکاری نموونەیی


2017-05-18 (الخمیس) [ کلیة العلوم والتكنولوجيا ]

کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا لە بەرواری ١٧-٥-٢٠١٧ هەستا بە ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردنی خوێندکاری نموونەیی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٦-٢٠١٧ بۆ هەر قۆناغێکی کۆلێجەکەمان ، جێی باسە ئەم پرۆسەیە ماوەی چەند ساڵێکە بەردەوامی هەیە لە کۆلێجەکەمان و لەلایەن دڵنیایی جۆریی کۆلێجەوە پرۆسەکە سەرپەرشتی دەکرێت و بەئەنجام دەگەیەنرێت.

شێوازی پرۆسەی هەڵبژاردنەکەش بریتی یە لە دابەشکردنی فۆڕمێکی تایبەت بەسەر مامۆستایانی هەر قۆناغێکدا ، ئەم فۆرمەش پێک هاتووە لە چەند پرسیارێکی تایبەت سەبارت بە خوێندکارەکە و مامۆستای وانەکە ، بۆ هەر پرسیارێک نمرەی ١ تا ٥ دادەنێت بۆ ئەو خوێندکارەی کە دەستنیشانی کردووە ، لە کۆتایدا ئەو خوێندکارەی زۆرترین نمرەی کۆکردبێتەوە بە خوێندکاری نمونەیی ساڵ هەڵدەبژێرێت.

 

لێپسراوی دڵنیایی جۆریی کۆلێج : زانا عزیز کاکەرەش

خوێندکاری نمونەیی ساڵ:

شیلان جلال مجید : قۆناغی یەکەم ئایتی – بەیانیان

احمد نەوزاد : قۆناغی دووەم ئایتی – بەیانیان

ئالان جلال فتاح : قۆناغی سێیەم ئایتی – بەیانیان

هێرش عبدالرحمن محمد : قۆناغی چوارەم ئایتی – بەیانیان

علی عادل حمید : قۆناغی سێیەم – ئێواران

دیاری رەسوڵ حمە : قۆناغی یەکەم زانستی کۆمپیوتەر – بەیانیان

هەژان جلال حمە : قۆناغی دووەم زانستی کۆمپیوتەر – بەیانیان

ڕەوەند فەرهاد حمە: قۆناغی سێیەم  زانستی کۆمپیوتەر – بەیانیان

هەردی تۆفیق فەرەج : قۆناغی چوارەم  زانستی کۆمپیوتەر – بەیانیان

هەڵگورد رەسوڵ احمد : قۆناغی چوارەم  زانستی کۆمپیوتەر – ئێواران

شاد یاسین عبدللە : قۆناغی سێیەم زانستی کۆمپیوتەر – ئێواران

uhd.edu.iq : University of Human Development