سەردانى خوێندکارانى قۆناغى چوارى زانستەڕامیارییەکان بۆ پەرلەمانى کوردستان
Search

سەردانى خوێندکارانى قۆناغى چوارى زانستەڕامیارییەکان بۆ پەرلەمانى کوردستان


2017-04-27 (الخمیس) [ کلیة القانون و السیاسة ]

رۆژى پێنج شەممە بەروارى 2٧-4-٢٠17  پۆلێک لە فێرخوازانی بەشی زانستە ڕامیاریەکانی کۆلیجى یاساو ڕامیارى زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی وەک بەشێک لە پرۆژەی دەرچوون سەردانی پەرلەمانی کوردستانیان کرد، لەو سەردانەدا فێرخوازان چاویان کەوت بە  بەڕێز پەرلەمانتار(شوان ئەحمەد) ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان و گفتوگیەکی زانستیانە و واقعیانە کرا لەسەر هۆکارەکانی پەکخستنی پەرلەمان و هەوڵەکانی کاراکردنەوەی پەرلەمان تاوتوێ کران و پاشان لەلایەن فێرخوازانەوە چەند پرسیارێک ئاراستەی بەڕێز(شوان ئەحمەد) کرا لەسەر هۆکارەکانی پەکخستنی پەرلەمان لە ڕوانگەی فراکسیۆنی زەردەوه. دواتر فێرخوازان ئاشنا کران بەهەندێ لە پێکهاتەکانی باڵەخانەی پەرلەمان و لە کۆتای سەردانەکەدا وەک پیشاندانی ناڕەزایی دژی پەکخستنی پەرلەمان چەند دروشمێک بەرزکرانەوە لەلایەن فێرخوازانەوە.

uhd.edu.iq : University of Human Development

uhd.edu.iq : University of Human Development

uhd.edu.iq : University of Human Development

uhd.edu.iq : University of Human Development

uhd.edu.iq : University of Human Development