زانکۆى گەشەپێدانى مرۆیی خوێن دەبەخشێت
Search

زانکۆى گەشەپێدانى مرۆیی خوێن دەبەخشێت


2017-05-16 (الثلاثاء) [ کلیة الادارة و الاقتصاد ]

 لە چوار چێوەى خزمەتکردنى کۆمەڵگە و هاوکارى زانکۆ  و ڕێکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى ،مامۆستایان و خوێندکارانى زانکۆى گەشەپێدانى مرۆیی بە هاوکارى ڕێکخراوى )خاوێن( بۆ پەرەپێدانى تەندروستى ، هەڵمەتێکى خوێن بە خشینیان دەست پێکرد .

لە ڕۆژى یەکەمى ئەم هەڵمەتە دا (16/5/2017) کە دەستەیەک لە خوێندکارانى کۆڵێژى کارگێڕى و ئابورى ئامادەى خوێن بەخشین بوو بوون ،لەلایەن کارمەندانى بانکى خوێنەوە کارئاسانیان بۆ کراوە و هەوڵ و ماندووبوونى بەڕێزیان و ڕێکخراوى خاوێن بۆ پەرەپێدانى تەندروستى جێگاى پێزانینە .

ئەوەى شایەنى باسە ئەم هەڵمەتى خوێن بەخشینە بە مەبەستى بە دەمەوەچوونى کەسانى خاوەن پێویستییە بەخوێن ، بە تایبەتى پێشمەرگە سەر بەرزەکانى کوردستان ، ڕۆژانى دوایش بەردەوام دەبێت و بەگشتى سوپاس و دەستخۆشمان بۆ بەدەمەوەهاتنى خوێندکارانى دڵسۆزى زانکۆکەمان کە تا ئێستا و تەنها وەک بەشى یەکەم زیاتر لە 200 خوێندکار ناوى نووسیووە بۆ خوێن بەخشین و بەشدارى لەم هەڵمەتەدا .

uhd.edu.iq : University of Human Development uhd.edu.iq : University of Human Development uhd.edu.iq : University of Human Development uhd.edu.iq : University of Human Development uhd.edu.iq : University of Human Development uhd.edu.iq : University of Human Development uhd.edu.iq : University of Human Development uhd.edu.iq : University of Human Development