ۆرک شۆپێک بە ناونیشانی Different Aspects of Biometric Recognition  بۆ خوێندکارانی خوێندنی باڵا
Search

ۆرک شۆپێک بە ناونیشانی Different Aspects of Biometric Recognition  بۆ خوێندکارانی خوێندنی باڵا


2019-01-27 (الاحد) [ کلیة العلوم والتكنولوجيا ]

کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا لە بەرواری ٢٢-١-٢٠١٩  هەستا بە ئەنجامدانی ۆرک شۆپێک بە ناونیشانی Different Aspects of Biometric Recognition بۆ خوێندکارانی خوێندنی باڵا ماستەر بەشی زانستی کۆمپیوتەر بە سەرپەرشتی د. مزهر ئەلعانی.

لە سەرەتای ۆرک شۆپەکەدا د. مزهر بەخێرهاتنی مامۆستایانی کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا کرد کە سەرجەمیان بانگ‌هێشت کرابوون بۆ ئەم ۆرک شۆپە.

دواتر بەڕێزیان کورتەیەکی باسکرد لەسەر لایەنە جیاوازەکانی بایۆمێترک بە شێوەیەکی گشتی و شێوازی دابەش کردنی هەرلایەنێکی بایۆمێترک بەسەر خوێندکاراندا، لەهەمان کاتدا ئاماژەی دا بە کار و چالاکی و توێژنەوەکانی خوێندکارانی ماستەر و سەرکەوتنی بەردەوامی پڕۆسەی خوێندنی خوێندنی باڵا ماستەر لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بە تایبەت پرۆسەی خوێندن لە کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا.

پاشان بەڕێزیان بە کورتەیەک باسیان لە گرنگی ئەم ۆرک شۆپە کرد کە تیایدا سەرجەم خوێندکارانی ماستەر توێژینەوەکانیان پێشکەش دەکەن کە کە هەریەکەیان لە بوارێکی تایبەتدا خەریکی توێژینەوەن، کە تیایدا پێویستە هەر خوێندکارێک کورتە باسێک پێشکەش بکات لەسەر لایەنی باش و خراپی ئەو بوارەی کاری تیا دەکات و ئەو هەنگاوانی بڕیویەتی و سەرجم ئەو کێشانی کە تووش هاتوون لە کاتی توێژینەوەکانیاندا.

ئەو توێژینەوانەی پێشکەش کران لە ۆرک شۆپەکەدا بەم شێوەیەی خوارەوە بوو: 

Kurdish Speaker Identification Based On The Global Features (Lana Abdulrazaq)

Voice Recognition Using MFCC (Mohammed Abdulmaged Faraj)

Biometric Recognition Based On Hand Geometry (Chro Tofiq)

Face Recognition Using Discrete Cosine Transform (Bakhtyar Ahmed)

Iris Recognition using Discrete cosine transform (Bnar Abdulsalam)

Signature Recognition Based on Discrete Wavelet Transform (Sivana Salahadin)

Fingerprint Recognition using DCT (Discrete Cosine Transform)(HeminKamal Kakahama)

Early detection of diabetic retinopathy using Support Vector Machine (Zana Thalage)

  

  uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی