زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی به‌شداری كارا ده‌كات له‌ پرۆسه‌ی هەڵسەنگاندنى توانستى زمانى ئینگلیزى له‌ زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستاندا
Search

زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی به‌شداری كارا ده‌كات له‌ پرۆسه‌ی هەڵسەنگاندنى توانستى زمانى ئینگلیزى له‌ زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستاندا


2019-05-30 (الخمیس) [ جامعة التنمية البشرية ]

مامۆستایان و خوێندكارانی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی به‌شداری كارا ده‌كه‌ن له‌ ئەنجامدانى تاقیكردنەوەى هەڵسەنگاندنی توانستی زمانی ئینگلیزی كه‌ بۆ یه‌كه‌مین جار هەرێمى کوردستان ده‌خاته‌ سەر نەخشەى جیهانى (Education First) بۆ هەڵسەنگاندنى توانستى زمانى ئینگلیزى.

له‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوداو له‌ چوارچێوه‌ی پرۆسەى هەڵسەنگاندنى توانستى زمانى ئینگلیزى وەک زمانى دوەم كه‌ بۆ یەکەم جار لە ژماریەک لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان ئەنجامدرا، زماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ مامۆستایان و خوێندكارانی زانكـۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی به‌شداربوون.

ئەم پرۆسەیە لە ڕێگه‌ی تاقیکردنەوەیەکی ستانداردی توانستی زمانی ئینگلیزى ئەنجام دەدرێت کە لەلایەن دامەزراوەی (Education first) سەرپەرشتی دەکرێت و تاقیکردنەوەکەش بێ بەرامبەرەو لە ڕێگه‌ی ئۆنلاین و لەناو زانکۆکانی کوردستان ئەنجام دەدرێت.

دامەزراوەی (Education First) یەکێکە لە دامەزراوە زانستییە نێودەوڵەتییەکان و لە ماوەی ٥٠ ساڵی ئەزمونی کارکردنیاندا گرنگی بە فێربوون و ڕاهێنانی زمانی ئینگلیزی دەدات و ساڵانە لە ڕێگه‌ی تاقیکردنەوەیەکی ستانداردی زمانی ئینگلیزییەوە ئاستی توانستی زمانی ئینگلیزی زیاتر لە (٨٠) وڵاتی دونیا هەڵدەسەنگێنن و دواتر داتاکانی توانستی زمانی ئینگلیزی دەبەستنەوە بە ئاماژەکانی گەشەکردنی ئابووری و گەشەپێدانی مرۆیی و توێژینەوە و پەرەپێدانەوە.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی