مامۆستایەکی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی لەلایەن سەۆکی ئەمریکاوە خەڵات کرا
Search

مامۆستایەکی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی لەلایەن سەۆکی ئەمریکاوە خەڵات کرا


2019-05-12 (الاحد) [ کلیة اللغات ]

پاش تەواوکردنی پڕۆگرامی بەناوبانگی (ھەمفری)ی ئەمەریکی بۆ ماوەی یەک ساڵ لە بواری پەروەردەی رەخنەگرانە لە ویلاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر شاهۆسەعید، مامۆستا عەرەبی کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی، بە بڕوانامەی (هەمفری) لە لایەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەوە خەڵاتکرا.

پڕۆگرامی ھەمفری ئەمریکا ساڵانە بەربژێرێکی ئەکادیمی و ڕۆشنبیری بەتوانا لەسەر ئاستی جیهان بانگهێشتی وڵاتەکەی دەکات و لە لایەن سەڕۆکی ئەمریکاوە خەڵات دەکرێن.

دەربارەی خەڵاتەکەش پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر شاهۆ سەعید ڕایدەگەیەنێت، ب خۆشحاڵییەوە، لەلایەن سەرۆکی ئەمریکا "دۆناڵد ترەمپ" و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا "مایک پۆمپیۆ" بە بڕوانامەی "هیوبێرت ئێچ هامفری" خەڵات کرام.

بە ناوی ڕاگرایەتی کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆییەوە پیرۆزبایی لە بەڕێزیان دەکەین.

 

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی