خوێندكارانی به‌شداربووی خولی راهێنانی فریاگوزاری سەرەتایی بروانامه‌ی به‌شداربوون وه‌رده‌گرن
2019-05-09 (الخمیس) [ جامعة التنمية البشرية ]
پاش به‌شداریكردنیان له خولی راهێنانی فریاگوزاری سەرەتایی بروانامه‌ی به‌شداربوون به‌خشرایه ژماره‌یه‌ك له خوێندكارانی قۆناغی یه‌كه‌می به‌شی شیكاری نه‌خۆشییه‌كانی كۆلێجی زانسته ته‌ندروستییه‌كان.
رۆژی ٩\٥\٢٠١٩ به ئاماده‌بونی بەرێز پ.د.مەریوان ئەحمەد رشید سەرۆکی زانکۆ‌و پ.د.انور محمد فرج یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و پ.ی د.صالح احمد حمه راگری کۆلیجی زانستە تەندروستییەکان و پ.ی. د.عبدالفتاح حمە رحیم سەرۆکی سەنتەری هۆشیاری تەندروستی, بروانامه‌ی به‌شداربوون به‌خشرایه خوێندكارانی به‌شداربوو له خولی راهێنانی فریاگوزاری سەرەتایی.
له میانه‌ی مه‌راسیمی دابه‌شكردنی بروانامهكاندا سەرۆکی زانکۆ لە وتەیەکدا جەختی کردەوە لە سەر بەردەوامبوونی زانکۆ لە ئەنجامدانی چالاکی زانستی و ئەکادیمی بۆ خوێندکاران له‌پێناو زیاتر برەودان بە تونا مرۆییەکانیان و داواشی له خوێندكاران كرد به گوروتینهوه كۆشش له وانه‌كانیاندا بكه‌ن و هاوكاری مامۆستاكانیان بن له به‌ره‌وپێشبردنی ئاستی زانستی زانكۆ‌و پاراستنی پێگه‌ی زانكۆ له پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی زانكۆ تایبه‌ته‌كاندا.
جێی ئاماژه‌یه له ماوه‌ی رابردوودا‌و له چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی سەنتەری گەشەپێدان بۆ توێژینەوە وراهێنان له زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی دوو خولی راهێنانی فریاگوزاری سەرەتایی به هاوكاری (سەنتەری هۆشیاری تەندروستی) و رێكخراوی (رێباز فاوندەیشن) بۆ خوێندكاران ئه‌نجامدرا كه تێیدا بەشداربووان ئاشناکران بە فریا گوزارییە سەرەتاییەکان بۆ حاڵەتە کتوپرەکان و چۆنێتی رزگارکردنی ژیانی مرۆڤەکان بەر لە گەیشتنی تیمی تەندروستی تایبەتمەند.