کۆلێجی کارگێڕی و ئابوری لە ڕێزلێنان لە خوێندکارانی بەهەرەمەند بەردەوامە
Search

کۆلێجی کارگێڕی و ئابوری لە ڕێزلێنان لە خوێندکارانی بەهەرەمەند بەردەوامە


2019-04-30 (الثلاثاء) [ کلیة الادارة و الاقتصاد ]

پاش کردنەوەی چەند پێشانگایەک بۆ خوێندکارانی بەهرەمەند لەمانگی دوو ،دواتر ڕاگرتنی بەهۆی تاقیکردنەوەکان و پشووی خوێندکارانەوە،ڕۆژی سێشەممە،بەرواری ۳۰-٤-۲۰۱۹ ، لیژنەی ڕاگەیاندن و ڕوناکبیری کۆلێجی کارگێڕی و ئابوری پێشانگایەکی تایبەتی کردەوە بۆ هونەرمەند و خوێندکاری بەهرەمەند (ئاریانا فائق ئیسماعیل)، لە کافتریای گشتی زانکۆ.
ئاریانا کە خوێندکارقۆناغی یەکەمە لە بەشی بەیانیانی کارگێڕی کار ی کۆلێجی کارگێڕی و ئابوری زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ،ئەگەرچی لە سەرەتاکانی تەمەنییە وە سەرقاڵی وێنەکێشانە و خولیای ئەوە بووە لە بواری هونەرییدا بخوێنێ بەڵام قەدەری ژیانی بەئاراستەیەکی دیکەدا هاتووە و ئێستا وەک کوردێکی ڕۆژئاوایی لەبەردەم لەمپەرەکانی ژیاندا چۆکی دانەداوەو وێڕای ئەوەی سودی لە دەرفەتی خوێندن بۆ کوردانی ڕۆژئاوا لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی وەرگرتووە، لێرەش بەهرە هونەرییەکەی بەهاوکاری هاوڕێ کورد و عێراقی و سورییەکانی نمایش دەکات .
وێڕای خۆشحاڵی خۆی ،کارەهونەرییەکانی بوونە جێگای سەرنج و دەستخۆشی زۆر لە مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆ و هیوای سەرکەوتن بۆ ئاریانا خاتوون و سەرجەم خوێندکارانی بەهرەمەند دەخوازین.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی