پێشبڕکێی پۆسته‌ری ئه‌کادیمیی یاسایی ئه‌نجامدرا
2019-04-24 (الاربعاء) [ کلیة القانون و السیاسة ]
رۆژی سیشه‌ممه کاتژمێر 11ی سه‌رله‌به‌یانی 23/ 4/ 2019، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان سه‌رۆک و بڕیارده‌ری به‌ش و ژماره‌یه‌کی زۆر له مامۆستایانی به‌شی یاسا، بۆ یه‌که‌مجار له‌سه‌ر ئاستی زانکۆکانی هه‌رێمی کوردستان پێشبڕکێی پۆسته‌ری ئه‌کادیمیی یاسایی ئه‌نجامدرا، که تایبه‌ت بوو به یاسا‌و سیسته‌می دادوه‌ریی وڵاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا.
له پیشبڕکێکه‌دا، خوێندکارانی پۆلی دووه‌می خوێندنی به‌یانیان، به سه‌رپه‌رشتی مامۆستای وانه‌ی ئینگلیزیی به‌ڕێز (به‌رهه‌م ستار عبدالرحمن)، 18 پۆستهرییان نمایشکرد و پاشان به زمانه‌کانی ئینگلیزیی، کوردیی، عه‌ره‌بیی، له‌و نمایشه‌دا خویندكاران ناوه‌ڕۆکی پۆسته‌ره‌که‌یان بۆ مامۆستایان و میوانان شرۆڤه كرد.
له کۆتایی پێشبڕکێکه‌دا، له‌ڕێی ده‌نگدانی نهێنی مامۆستایان له‌سه‌ر باشترین پۆسته‌ر و باشترین ڕاڤه‌کردن، باش‌ترين پۆسته‌ری نمایشكراو ده‌ست نیشان كرا .