ۆركشۆپ (پرسی لامه‌ركه‌زی كارگێری)
Search

ۆركشۆپ (پرسی لامه‌ركه‌زی كارگێری)


2019-04-20 (البست) [ کلیة القانون و السیاسة ]

به‌ سه‌رپه‌رشتی دڵنیایی جۆری  كۆلێجی یاسا ڕامیاری ، ۆركشۆپێك بۆ مامۆستایان وخوێندكارانی  كۆلیج یاساو ڕامیاری ساز ده‌كات.

رۆژی پێنج شه‌ممه‌  18 \4 \2019 كاتژمێر10،30 پیش نیوه‌رۆ له‌ هۆڵی سیمیناره‌كان، كۆلیجی ساساو ڕامیاری به‌هاوبه‌شی له‌ گه‌ڵ په‌یمانگای كوردی بۆ هه‌ڵبژاردن له‌ ۆركشۆپێكدا  هه‌ردوو به‌رێزان (د.فلاح مصطفى , ئارام جمال سابير) دوو سيميناريان پیشكه‌ش كرد له‌ ژێر ناونیشانی (پرسی لامه‌ركه‌زی كارگێری) بۆ مامۆستانی زانكۆو مامۆستایانی كۆلیج و خویندكارانی قۆناغی یه‌كی یاسا ، وه‌ به‌ ئیداره‌ی به‌رێز د.ئوسامه‌ صلاح الدین محمد به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ :

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

د.فلاح مصطفى: به‌ سيمينارى (لامه‌ركه‌زی كارگێری له‌ نیوان تیور وجێبه‌جێكردندا) كه‌ تیایدا باسی له‌ انواع اللامرکزية:

- اللامرکزية الجغرافية: عملية توزيع سلطة بين اقاليم ومحافظات لها شخصية معنوية، تناط بمجلس محلي لە صلاحية وضع ميزانية مستقلة واتخاذ قرار ادارة المرافق العامة، يطلق البعض عليها اللامرکزية الادارية.

-اللامرکزية الوظيفية: عملية توزيع الصلاحيات بين الاقسام المتخصصة داخل الوزارة الواحدة.

- اللامرکزية السياسية: عملية قانونية (دستورية) بموجبها يتم توزيع الوظائف التشريعية والقضائية والتنفيذية بين الحکومة المرکزية وحکومات الاقاليم.

-اللامرکزية المالية: من اهم الانواع، بدون استقلال مالي لا توجد استقلال اداري، ويتعلق بقدرة السلطات المحلية علی جباية الموارد المالية اما من المواطنين مباشرة مقابل خدمات او غير مباشر من الحکومة المرکزية.

- اللامرکزية الاقتصادية: يتطلب نقل کامل الصلاحيات من القطاع العام الی الخاص عن طريق نقل ملکية الخدمات لمؤسسات تجارية في القطاع الخاص علی صعيد الحکم المحلي.

- اللامرکزية الادارية:

طريقة من طرق الإدارة تقضي بتوزيع الوظيفة الإدارية بين السلطة المركزية في العاصمة وبين هيئات محلية (إقليمية) او مصلحية مستقلة بحيث تكون هذه الهيئات في ممارستها لوظيفتها الإدارية تحت إشراف ورقابة الحكومة المركزية.

نظام اللامركزية الإدارية لايعني سوى توزيع جانب من النشاط الاداري فقط، فيغيب عن دائرة التوزيع النشاط التشريعي، والنشاط القضائي، والنشاط الحكومي، فضلا عن غياب دستور للهيئات المحلية، فيطلق عليه نظام اللامركزية الإدارية.

تتخذ صورتين: اللامركزية الإقليمية واللامركزية المرفقية.

  • ارکان اللامركزية الإدارية:

١- الاقرار بوجود مصالح محلية متميزة عن المصالح ذات الطابع الوطني.

٢- ان تقوم بإدارة هذه المصالح هيئات محلية منتخبة.

٣- خضوعها في مباشرة إختصاصاتها لرقابة وإشراف الحكومة المركزية (الوصاية الادارية).

- فوائد اللامرکزية الادارية:

- تزايد المشارکة الشعبية في صناعة القرارات.

- سرعة الاستجابة لمطالب وحاجات الشعب.

- توفير فرص المشارکة المحلية لکافة الاطراف المعنية (انتخابات المجالس المحلية في لبنان (الاقضية والنواحي) عدا المحافظات).

- شفافية ومسألة اکثر وبالتالي فساد اقل (بشرط توافر تشريعات اساسية).

- تحسين مستمر لجودة الخدمات الاساسية المقدمة.

- زيادة تعبئة الموارد الذاتية لمشارکة المواطنين.

  • السؤال المطروح: هل واقعيا هناك لامرکزية في اقليم کردستان؟ وهل اللامرکزية في اقليم کردستان ادارية فقط؟

نص م ٢ من ق المحافظات رقم ٣ لسنة ٢٠٠٩ علی انه: (یحدد ھذا القانون صلاحیات ومسؤولیات المجالس ورؤسائھا واعضائھا لترسیخ مبدأ اللامركزیة الاداریة في توزیع السلطات ...). حدد النص نظريا مبدأ اللامرکزية الادارية.

نص م ٤ علی انه: (یشكل مجلس المحافظة عن طریق الانتخابات العامة المباشرة...).

نص م ٥ علی انه: (مجلس المحافظة ھو السلطة الرقابیة ضمن الحدود الاداریة للمحافظة ولە حق اصدار القرارات والانظمة والتعلیمات لتنظیم الشؤون الاداریة والمالیة في المحافظة یمكنھا من الاشراف على ادارة شؤون المحافظة وفق مبدأ اللامركزیة الاداریة وبما لایتعارض مع الدستور والقوانین النافذة في الاقلیم).

- وقد نصت م ٢٧ من القانون علی ان الموارد المالیة للمحافظة تتکون من:

أولا: ما تخصصه حكومة الاقلیم للمحافظة ضمن المیزانیة العامة للأقلیم.

ثانیا: الایرادات المتحصلة للمحافظة من جراء الخدمات التي تقدمھا واشعار وزارة المالیة بالایرادات المتحققة.

ثالثا: التبرعات والھبات التي تحصل علیھا بموافقة مجلس الوزراء.

رابعا: الایرادات المتحصلة من بدلات بیع وایجار اموال الدولة المنقولة وفقا للقوانین النافذة في الاقلیم.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

ئارام جمال سابیر: به‌ریوبه‌ری په‌یمانگای كوردی بۆ هه‌ڵبژاردن به‌ سیمیناری (پرسی لامه‌ركه‌زی له‌ هه‌رێمی كوردستان) به‌رێزیان باسی له‌ :
لامەركەزیەت لەهەرێمى كوردستاندا نەكراوەتە پرۆژەو پرۆسە، بە بەڵگەى ئەوەى هەتا ئێستا پلانێكى هەمەلایەنە بۆ جێبەجێكردنى هەنگاوەكانى لامەركەزیەت لەئارادا نییە، كە تێیدا رەهەندەكانى كارگێڕىء دارایىء سیاسیی لامەركەزیەت بەپێى پێداویستى یەكە كارگێڕییەكان رەچاوبكرێت.
بەلامەركەزیكردن پرۆژەیەو سەرەتاو كۆتایى هەیەو لەو نێوەشدا بەناو پرۆسەى كەڵەكەبووندا دەڕوات لەرووى ئەزموندارىء چێوەى یاسایى.
بەلامەركەزیكردن دواى تەواوبوونى هەر قۆناغێك لەرووى كاتەوە، پێویستى بە هەڵسەنگاندن هەیە بە ئامانجى دەستنیشانكردنى خاڵە لاوازو بەهێزەكانى ناو ئەو قۆناغە.
بەلامەركەزیكردن بڕیارێكى ستراتیژى دەوێت، كە پشتئەستوور بێت بە پلانێكى هەمەلایەنەى ورد لەناوچەكانەوە بۆ ناوچەكان
ئەگەر لامەركەزى دوو جۆرى سەرەكى هەبێت، (لامەركەزى سیاسى- یەكە دەستورییەكان) و (لامەركەزى كارگێڕى- یەكە كارگێڕییەكان)، ئەوا هەریەك لەو دوو جۆرە سێ رەهەندیان هەیە:
(رەهەندى سیاسى لامەركەزى ، رەهەندى كارگێڕى لامەركەزى، رەهەندى دارایى لامەركەزى)
جێبەجێكردنى لامەركەزى كارگێڕى لەهەرێمى كوردستان و لە هەر ئەزموونێكى تردا، پشت بە بڕیارێك دەبەستێت، كە‌ بەر مەبناى ئەو پلانە هەمەلایەنە بێت كە ئەنجامدراوە، بۆئەوەى بزانێت چۆن مامەڵە لەگەلأ ئەو سێ رەهەندەى لامەركەزى كارگێڕیدا دەكات.
لەبەر رۆشنایى ئەو پێداویستیانەى كە پرۆژەى لامەركەزیكردن داواى دەكات، ئارام جەمال لەباسەكەیدا گەیشت بەو ئەنجامەى كە (هەرێمى كوردستان هێشتا لەقۆناغى بەر لەجێبەجێكردنء گواستنەوەدایە بەرەو لامەركەزیەت).
راسپاردەكان:
لەیاسا/كانى پەیوەندیدار بە جێبەجێكردنى لامەركەزیەتدا، ئەوە دەقنوسبكرێت كە پێویستە هەموو ئەو بڕیارو رێنماییانەى لەحكومەتەوە دەردەچن بۆ تەرجومەكردنى دەقى یاسا/كانى لامەركەزیەت بێت لەماوەیەكى دیاریكراودا.
پەرلەمانى كوردستان لەسەر بنەماى ئەو شێوازەى بۆ جێبەجێكردنى لامەركەزیەت دەیگرێتەبەر، یاساى ژمارە 3ى ساڵى 2009 یاساى پارێزگاكانى هەرێمى كوردستانء یاساى وەزارەتەكانى پەیوەندیدار بە بنەماى لامەركەزیەت هەمواربكاتەوە.
حكومەتى هەرێمى كوردستان پلانێكى ستراتیژى هەمەلایەنە لەپارێزگاو قەزاو ناحیەكانەوە دابڕێژێت بۆئەوەى تواناى دارایىء مرۆیى هەر پارێزگایەكى هەرێم دیارى بكرێتء بەر مەبناى ئەو پلانە شێوازى گونجاو بۆ جێبەجێكردنى لامەركەزیەت دیارى بكاتء وەك پرۆژەیەكى ستراتیژى كار بۆ بەجێگەیاندنى بكات.


uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی