پرۆفیسۆر د.عه‌لی قه‌ره‌داغی تاقیگه‌كانی كۆلێجی زانسته ته‌ندروستییه‌كان ده‌كاته‌وه
2019-04-15 (الاثنین) [ جامعة التنمية البشرية ]
به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئه‌میندارێتی و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ به‌رێز پرۆفیسۆر د.عه‌لی قه‌ره‌داغی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئه‌میندارێتی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی تاقیگه‌كانی كۆلێجی زانسته ته‌ندروستییه‌كانی كرده‌وه.
له میانه‌ی كردنه‌وه‌ی تاقیگه‌كان به‌رێز پرۆفیسۆر د.عه‌لی قه‌ره‌داغی له وته‌یه‌كیدا بۆ خوێندكارانی كۆلێجی زانسته ته‌ندروستییه‌كان داوای لێ‌كردن به گوروتینهوه هه‌وڵ بدن بۆ فێربوونی زانست و زانیاری و هیواشی خواست كه له ئاینده‌دا ببنه كه‌سانی به‌سود و كاریگه‌ر بۆ پێشخستنی بواری ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی كۆمه‌ڵگا.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئه‌میندارێتی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی وتیشی: ئه‌م كۆلێجه گرنگی و بایه‌خێكی زۆری هه‌یه لای ئێمه‌و به‌رده‌وام پشتیوانتان ده‌بین بۆ ئه‌وه‌ی ببنه یه‌كێك له كۆلێجه ته‌ندروستییه به‌هێزه‌كان له ناوچه‌كه‌دا.