وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا رۆڵی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له پێشخستنی بواری زانست‌دا به‌رز ده‌نرخێنێت
2019-04-13 (البست) [ جامعة التنمية البشرية ]
له میانه‌ی كردنه‌وه‌ی حەوتەمین كۆنفرانسی زانستی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی به‌رێز پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د. محمد حسین، نوێنه‌ری وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و تێیدا به گرنگیه‌وه حەوتەمین كۆنفرانسی زانستی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی هه‌ڵسه‌نگاند و جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیدانی زیاتری ناوه‌نده ئه‌كادیمیه‌كان كرده‌وه به توێژینه‌وه زانستییه‌كان بۆ به‌ره‌وپێشبردنی زانست و رۆڵی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆییشی له‌و بواره‌دا به‌رز نرخاند.
نوێنه‌ری وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی وتیشی: زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له ماوه‌ی ١١ ساڵی ته‌مه‌نیدا خزمه‌تی باشی كردوه‌و له رووی كوالیتییه‌وه یه‌كێكه له زانكۆ ئاست به‌رزه‌كان.