خوێندکاران بە جلی کوردیەوە چونە هۆڵەکانی خوێندنەوە
2019-03-06 (الاربعاء) [ کلیة العلوم والتكنولوجيا ]
دیارە هەر میللەتێك خاوەنی كلتورو دابونەریتی خۆیەتی مانەوەی كلتورو جل و بەرگیان دەبێتە رەمزێكی نەتەوەی و سەروەرییە بۆ ئەو میللەتە, میللەتی كوردیش هەر وەك میللەتانی تر خاوەنی كلتورو دابونەریتی خۆیەتی.
ئەمرۆش بهبۆنهی هاتنەوەی یادهكانی راپهرین و رۆژی جلی كوردی و بههارو جهژنی نهورۆزەوە خوێندکارانی سەرجەم بەشەکانی کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا بە جلی كوردیەوە دەوامیان كرد و چوونە هۆڵەکانی خوێندنەوە, ڕاگرایەتی کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا وێرای پیرۆزبایی لە خوێندکاران، هیوای خواست گرنگی بەم بنەما نەتەوایانە بدرێت و كار بكرێت بۆ پاراستنیان و ئاشناكردنی نەوەی نوێ بە كلتورو دابونەریتە كوردەوارییەكان..