بۆ ئاشنابوون به سیستمی بولۆنیا وه‌فدێكی زانكۆی گه‌رمیان سه‌ردانی زانكوی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی ده‌كه‌ن
2019-02-27 (الاربعاء) [ جامعة التنمية البشرية ]
رۆژی چوارشه‌ممه ٢٧\٢\٢٠١٨ به‌رێز پرۆفیسۆر د. مه‌ریوان ئه‌حمه‌د ره‌شید سه‌رۆكی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ، پێشوازیی كرد له وه‌فدێكی زانكۆی گه‌رمیان به سهروكایهتی به‌رێز د. يادگار عه‌لی محمود ياریده‌ده‌ری سه‌روكی زانكۆی گه‌رمیان كه به مه‌به‌ستی سود وه‌رگرتن و ئاشنابونی زیاتریان به پرۆسه‌ی بۆلۆنیا سه‌ردانی زانكوی گه‌شه‌پێدانی مرۆییان كردبوو.
دواتر به ئاماده‌بونی هه‌ردوو یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ، پڕۆفیسۆر د.ئه‌نوه‌ر محمدفرج و پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د.هیوا ابوبكر و به‌رێوه‌به‌ری دڵنیایی جۆری د. صهیب ئامێدی، له سیمینارێكدا د. ئاسۆ، راگری كۆلێجی زانست و ته‌كنه‌لۆجیا ورده‌كاری پرۆسه‌ی بۆلۆنیای بۆ وه‌فدی میوان شی كرده‌وه.
له كوتاییشدا وه‌فدی ناوبراو خۆشحاڵی خۆیان به ئاشنابونیان به پروسهكه نیشاندا‌و ئاماژه‌یان به‌وه كرد له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا زانكۆی گه‌رمیان ده‌ست به جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی خوێندن به سیستمی بۆلونیا ده‌كات.