ڕاگری کۆلێجی زمانی گەشەپێدانی مرۆیی: ئەمساڵ دەسکەوتی گەورە پێشکەشی زانکۆکەمان دەکەین
Search

ڕاگری کۆلێجی زمانی گەشەپێدانی مرۆیی: ئەمساڵ دەسکەوتی گەورە پێشکەشی زانکۆکەمان دەکەین


2019-02-21 (الخمیس) [ کلیة اللغات ]

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێز پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەئوف کەریم مەحمود گفتوگۆیەکی کراوەی لەگەڵ مامۆستایانی کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ئەنجامدا.

لە وتەیەکیدا ڕاگری کۆلێجی زمان د. رەئوف کەریم مەحمود دوایین گۆڕانکارییە کارگێڕی و ئیدارییەکانی کۆلێجی روونکردەوە و چەند رێنماییەکی لەسەر سێمێستەری دووەمی ئەمساڵی خوێندن پێشکەش کرد.

پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەئوف کەریم مەحمود ڕاشیگەیاند: ئەمساڵ کۆنفرانسی حەوتەمی زانستی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی تایبەتە بە زمان و ئەدەب و وەرگێڕان و پەروەردە ئەمەش دەرفەتێکی گرنگە بۆ کۆلێجی زمان تا بتوانین دەستکەوتی گەورە پێشکەشی زانکۆ بکەین.

لە بەشێکیتری گفتوگۆ کراوەکەدا ڕاگری کۆلێجی زمان چەند ڕێنمایی و سەرنجێکی لەسەر چۆنیەتی پێشخستنی زیاتری بواری ئەکادیمی و زانستی و توێژینەوە پێشکەش بە مامۆستایانی کۆلێجی زمان کرد.

شیاوی باسە، ئەمساڵ زنجیرەیەکی گفتوگۆی هاوشێوە ئەنجامدراون و لای خۆشیانەوە مامۆستایان بە سەرنج و پێشنیار بەشداری گفتوگۆکە بوون.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی