د. موحەمەد خانی بۆ خوێندکارانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی: کۆمەڵگە چاوەڕێی ئێوەیە
Search

د. موحەمەد خانی بۆ خوێندکارانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی: کۆمەڵگە چاوەڕێی ئێوەیە


2019-02-20 (الاربعاء) [ کلیة اللغات ]

سەنتەری گەشەپێدان بۆ توێژینەوە و ڕاهێنانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی، سیمینارێکی بۆ د. موحەمەد خانی مامۆستای زانکۆ رێکخست، کە تایبەت بوو بە خوێندکارانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی.

لە سیمینارەکەدا کە لە ژێر ناونیشانی (ژیاننسازی پاش زانکۆ) بەڕێوەچوو، د. موحەمەد خانی مامۆستای زانکۆ، تیشکی خستە سەر پێگەی بڕیاردان لە ژیانی مرۆڤدا و جەخیتکردەوە ئێستا باشترین دەرفەتە بۆ بڕیاردان، نە زووە نە درەنگ، خوێندکاری قۆناغی زانکۆ دەبێ باش لە پێگەی خۆی تێبگات و هەوڵی خودسازی بدات.

د. موحەمەد خانی روونیشیکردەوە: ئێستا کۆمەڵگە چاوەڕێی ئێوەیە، سبەینێ زانکۆ تەواو و دەکەن و بچنە بواری خزمەتەوە، لە شوێنە ئەکادیمییەکان و سێکتەرە جیاوازەکان.

" خۆناسین بنچینە و زەمینەی هەموو ناسینەکانی ترە، گەورەیی مرۆڤ بە تەمەن نیە بەڵکو بە پێی پێگەشتن و زانیارییە و بڕوانامە بەدەستهێنان زۆر باشە، بەڵام ئەسڵ ئەوەیە مرۆڤ باش بێت، ئێوە کە بڕوانامەش بەدەست دەهێنن ئەگەر هەوڵی خۆناسین و خودسازی بدەن زیاتر دەتوانن ببنە مایەی سود و قازانجی کۆمەڵگە." د. موحەمەدی خانی وای وت.

سیمینارەکەی د. موحەمەد خانی لە زنجیرەی ئەو سیمینارە بەردەوامانەدایە کە سەنتەری گەشەپێدان بۆ توێژینەوە و ڕاهێنانی مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی سازیان دەکات.

هەر لە سیمینارەکەدا د. موحەمەد خانی چەندین ئەزموونی ژیانیی خوێندکاریی خۆی گێڕایەوە و وتیشی: مرۆڤ دەتوانێت جیاوازبێت و گرنگی بە جیاوازبوون بدات بەڵام بە دوو مەرج: یەکەم زیانی بۆ خەڵکیتر نەبێت، دووەم: بێڕێزی بە کەسانیتر نەکات، بەم مەرجانە هەوڵ بدەن جیاوازی بکەن، بیرکردنەوەی باش ڕێگای جیاوازتان پێدەبەخشێت و دەتوانن جیاواز بن بێ ئەوەی ببنە سەر ئێشە بۆ کەسانیتر.

شیاوی باسە ژمارەیەکی بەرچاو لە خوێندکارانی  زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ئامادەی سیمینارەکە بوون و بە پرسیار و سەرنجەکانیان بەشدارییان کرد.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

 uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

 uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی