خولی بە ئەلیکترۆنی کردنی سیستەمی ژمێریاری یەکگرتوو
Search

خولی بە ئەلیکترۆنی کردنی سیستەمی ژمێریاری یەکگرتوو


2019-02-21 (الخمیس) [ کلیة الادارة و الاقتصاد ]

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٠/٢/٢٠١٩ لە هۆڵی سیمینارەکان خولی بە ئەلیکترۆنی کردنی سیستەمی ژمێریاری یەکگرتوو بۆ خوێندکارانی قۆناغی چوارەمی ژمێریاری دەستی پێکرد بە سەرپەرشتی سەرۆکی بەشی ژمێریاری بەیانیان بەڕێز (م. عثمان امین). خولەکە لە لایەن بەڕێز (شوان مستەفا عیسی) شارەزا لە بەرنامەسازی ئەلیکترۆنی و خاوەنی کۆمپانیای (ئینتەر سۆفت) بەڕێوە چوو. ئەم خولە شەش تا هەشت هەفتە و هەفتەی دوو کاژیر دەخایەنێت. بابەت ئەمڕۆ تایبەت بوو بە ناسانسنی سیستمەکە و چۆنێتیی داخڵ کردن و دەرکردنی داتا ژمێریارییەکان بە چارەسەرکراوی.

ژمێریاری ئەلیکترۆنی بایەخ و گرنگیەکی ئێجگار زۆری هەیە بۆ  خوێندکاران و پسپۆرانی بواری ژمێریاری لە سەردەمی ئەمڕۆدا  وبە هۆی پێشکەوتنی بواری کۆمپیوتەر و تەکنۆلۆجیای زانیاری، کارکردن لەسەر سیستمی ژمێریارییش پێشکەوتنێکی بەرچاوی بە خۆیەوە دیوە.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی