پێشانگایەکی تایبەتی بۆ هونەرمەند یادگار حمزە
2019-02-20 (الاربعاء) [ کلیة الادارة و الاقتصاد ]
لە درێژەی چالاکییەکانیدا بۆ خزمەتکردنی (خوێندکارانی بەهرەمەند) ،ڕۆژی سێ شەممە ، بەرواری ۱۹ - ۲ - ۲۰۱۹ ، لە کافتریای زانکۆ، لیژنەی ڕاگەیاندن و ڕوناکبیری کۆلێجی کارگێڕی و ئابوری ، دووەمین پێشانگای خۆی تایبەت کرد بە (یادگار حمزە حمەخان) ،خوێندکاری قۆناغی چوارەم لە بەشی کارگێڕی کار ی ئێواران.
لە پێشانگاکەدا کە هونەرمەند کارەکانی خۆی کە وەک خۆی دەڵێ ،ئارەزووی منداڵییەتی و لە جۆری (پۆرترەیت)ن ، نمایشکرد و لەلایەن مامۆستایان و خوێندکارانەوە جێگای سەرنج و ڕێرلێنان بوو.
ئەوەی شایەنی باسە لیژنەی ڕاگەیاندن و ڕوناکبیری کۆلێجی کارگێڕی و ئابوری ،وەرزێکی نوێی ڕاگەیاندووە بۆ نمایشکردن و پشتیوانی کردنی خوێندکارانی بەهرەمەند لە هەموو بوارەکاندا و خوێندکارانی خاوەن بەهرەی جیاواز دەتوانن سود لەم وەرزە ببینن.
دەستخۆشی و پیرۆزباییمان هەیە بۆ خوێندکاری هونەرمەند ( یادگار حمزە) و هیوای سەرکەوتنی بەردەوامی بۆ دەخوازین.