سیمینارێكی په‌روه‌رده‌یی بۆ دایكان و باوكان له شاری هه‌ڵه‌بجه
2019-02-19 (الثلاثاء) [ جامعة التنمية البشرية ]
له درێژه‌ی چالاكییه‌كانیدا به مه‌به‌ستی خزمه‌تكردنی بواری په‌روه‌رده‌و فێركرن له ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان، زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی به هاوكاری رێکخراوی گوڵستان له شاری هه‌ڵه‌بجه سیمینارێكی په‌روه‌رده‌یی رێكخست.
رۆژی ١٩\٢\٢٠١٩ سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدان بۆ توێژینه‌وه‌و راهێنان له زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ رێکخراوی گوڵستان، سیمینارێکی په‌روه‌رده‌یی له شاری هه‌ڵه‌بجه رێكخست بۆ (د.محمدی خانی) بەناونیشانی (ئەو هەڵە پەروەردەییانەی لە باوانمانەوە بۆمان ناوەتەوە).
شیاوی ئاماژه بۆكردنه سیمیناره‌كه به گرنگیه‌وه له‌لایه‌ن زۆرێك له دایكان و باوكانه‌وه پێشوازیكراو ژماره‌یه‌كی زۆر له هاوڵاتیانی شاره‌كه په‌رۆشیه‌وه به‌شدارییان تێدا كرد.