وانەیەی پراکتیکی له‌ قانون ده‌ولی خاص بۆ خویندکارانی قۆناغی چواری یاسا
Search

وانەیەی پراکتیکی له‌ قانون ده‌ولی خاص بۆ خویندکارانی قۆناغی چواری یاسا


2019-02-20 (الاربعاء) [ کلیة القانون و السیاسة ]

لەچوار چێوەی پرۆسەی پەرەپێدانی جۆری خویندن لە كۆلیجی یاساو رامیاری \ به‌ شی یاسای زانکۆی گەشە پێدانی مرۆی و بەستنەوەی خویندنی تێوری بە لایەنی پراکتیکی، لە وانەی (القانون الدولی الخاص) وە بەسەرپەرشتی (م.ئاسۆس نامق براخاس)، بانگھێشتی بەریز (رائد/ مەریوان جمیل مستەفا – لێپرسراوی بەشی یاسا لە بەرێوەبەرایەتی نشینگەی سلێمانی) کرا بەمەبەستی پێش کەش کردنی وانەیەکی پراکتیکی بۆ خویندکارانی قۆناغی چواری یاسا لە ھەردوو بەشی بەیانیان و ئیوارانی کۆلیجەکەمان لە رۆژانی (١٨-١٩/٢/٢٠١٩).

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

بەرێزیان بە سوپاسەوە پاش ناساندنی کاری بەرێوەبەراەیتیەکان وە شیکردنەوەی یاسای نویی مانەوەی کەسە بیانیەکان لە عێراق، ھەستا بە شیکردنەوەی سەرجەمی ئەو رێنماییانەی لە بەرێوەبەرایەتیەکەیان ئیشی پێدەن وە سەرجەمی ئەو رێکارە یاسایانەی کە بۆ ھاتنە ناوەوە مانەوەی کەسی بیانی لە ھەرێمی کوردستان دەگیرێنە بەر.

وەبەرێزیان بە شیوەیەکی یاسایی  وەڵامی سەرجەمی ئەو پرسیارانەی دایەوە کە خویندکاران لەسەر بابەتە لایان درووست بوو.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی