پەیوەندگیری نیوان ئامانجەکانی فێربون و شێوازو مێتۆدەکانی وانەوتنەوە و ھەڵسەنگاندن تاقیکردنەوەکان
2019-02-18 (الاثنین) [ کلیة القانون و السیاسة ]
بهسهرپهرشتی دڵنیایی جۆری کۆلیجى یاساو ڕامیارى ۆركشۆبيك بە ناونیشانى (پەیوەندگیری نیوان ئامنجەکانی فێربون و شێوازو مێتۆدەکانی وانەوتنەوە و ھەڵسەنگاندن تاقیکردنەوەکان) پێشكهش كرا.
ڕۆژی یهك شهممه بهرواری 17 \2\2019 به ئامادەبوونى مامۆستایانى كۆليج وژمارهیهك له مامۆستانی زانكۆ لە هۆڵی 129ى تهلاری C زانكۆی گهشهپیـَدانی مرۆیی له چوارچێوهی ۆركشۆبێكدا و گفتوگۆوی له سهر (پەیوەندگیری نیوان ئامنجەکانی فێربون و شێوازو مێتۆدەکانی وانەوتنەوە و ھەڵسەنگاندن تاقیکردنەوەکان) له لایهن بهرێز د. احمد حمهغریب سهرۆك بهشی دبلۆماسیهت وپهیوهندییه گشتیهكان كرا .
لهم سیمینارهدا بهرێزیان باسى
لە پرۆسەی وانەوتنەوە و فێربوندا پێویستە رەچاوی ئەو پەیوەندیە بکرێت کە لەچەند لایەنێکی پرۆسەی فێربوندا ھەیە بەتایبەتی: شێوازو میتۆدەکانی وانەوتنە، شێوازو میتۆدەکانی تاقیکردنەوە و ھەڵسەنگاندن لە گەڵ ئامانجەکانی فێربون کە لە چوار ئاست و لایەن خۆی دەبینێتەوە و برتین لە مەعریفە، بیرکردنەوەی رەخنەگرانە، توانست، و ئەدا و پیشەگەری.
ھەموو بەشەجیاجیاکان لە زانکۆکاندا بۆ ئەوەی نەوەیەکی سەرکەوتو پێبگەیەنن و ئەو نەوەیەش بتوانێ لە بازاری کاردا رۆڵی تایبەتی و پێویست بگێرێت پێویستە لە میانەی پرۆسەی فێربون و خوێندن لە زانکۆ بەلانی کەم دەبێت چوار ئاست لە و پسپۆریەی وەربگرن کە بریتین لە مەعریفە، بیرکردنەوەی رەخنەگرانە، توانست و ئەدا و پیشەگەری. بۆ ئەم مەبەستە پێویستە شێوازەکانی وانە وتنەوە و تاقیکردنەوەکان وا رێکبخرێن لە خزمەتی ھەریەکێک لەو ئاستانەبن. بۆنمونە ئەگەر یەکێک لە ئامانجەکان توانست بێت ئەوا دەبێت لە پرۆسەی فێربون و وانە وتنەوە زەمینەی تەاو بۆ خوێندکار رێکبخرێت ئەو توانستەی دەستکەوێت و برەوی پیبدات و وە دەشبێت تاقیکردنەوە بەو شێوازەبێت کە ئەو توانستەی پێھەڵبسەنگێندرێت. بە واتایەکی تر موحازەرە وەکو وانە وتنەوە و تاقیکردنەوە ی نوسین ناتوانێت توانستی پێ بوترێتەوە و ھەڵبسەنگێندرێت . شێوازەکانی وانە وتنەوە و تاقیکردنەوەکان زۆرن و مامۆستا دەبێت بە پێی پسپۆری و بوار و ئامانجەکانی ئەو وانەیەی دەیڵێتەوە دەبێت شیوازی دروست بۆ وانە وتنەوە و شێوازی دروستیش بۆ تاقیکردنەوە پەیرەو بکات. وە تاقیکردنەوەکان بەگشتی دەبێت وەکو پاڵنەری فێربون ھەڵسەنگاندنی تواناکانی خوێندکار پەیرو بکرێت.