خوێندکارانی بەشی ئینگلیزی پۆلەکەیان دەکەنە هۆڵی شانۆ
Search

خوێندکارانی بەشی ئینگلیزی پۆلەکەیان دەکەنە هۆڵی شانۆ


2019-02-17 (الاحد) [ کلیة اللغات ]


ئەمڕۆ یەکشەممە، لە وانەی درامادا، خوێندکارانی قۆناغی چوارەمی بەشی ئینگلیزی کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی، بەشێکی وانەکەیان بە شێوەی شانۆ پێشکەش کرد.

وانەی درامای قۆناغی چوارەمی بەشی ئینگلیزی لە لایەن (م. موئمین یاسین محمدامین) دەوەترێتەوە و سێمێستەری دووەمی ئەمساڵی ئەکادیمی درامای ( Look Back in Anger) کۆرسبوکی سەرەکی وانەکەیە.

لە میانەی پێشکەشکردنی وانەکەدا خوێندکاران (خەندە ئازاد و شەیدا کمال) بوونە پێشکەشکار و هەریەک لە خوێندکاران ( بابان فەرەیدون و رەوەند بورهان و هێڤار عمر) ڕۆڵی کارکتەری سەرەکی شانۆکەیان بینی.

شیاوی باسە بەشی ئینگلیزی کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی یەکێکە لە بەهێزترین پڕۆگرامە زانکۆییەکانی هەرێمی کوردستان و زۆرینەی دەرچووان ئەم بەشە توانیویانە سود لە هەلی کار وەربگرن و خزمەتی کۆمەڵگە بکەن.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی