خوێندکارانی کۆلێجی کارگێڕی و ئابوری لە چالاکییەکی ژینگە دۆستیدا
Search

خوێندکارانی کۆلێجی کارگێڕی و ئابوری لە چالاکییەکی ژینگە دۆستیدا


2019-02-13 (الاربعاء) [ کلیة الادارة و الاقتصاد ]

ڕۆژی سێ شەممە ،بەرواری ۱۲-۲-۲۰۱۹، خوێندکارانی سمستەری یەکەم لە بەشی کارگێڕی کار ،کۆلێجی کارگێڕی و ئابوری، زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی، لە پێشوازی هاتنی وەرزی بەهار و  کۆتایی خوێندنی سمستەری یەکەم و هاتنی سمستەری دووەمیاندا  و وەک خۆشەویستی بۆژینگە و ئەمەکداربوون بۆ شوێن و ژینگەی خوێندنیان ، بەردەم هۆڵ و ڕاڕەوی باڵەخانەی خوێندنەکانیان  تەڕ و پاراو و سەوز پۆشکرد.

ئەمڕۆ لە جیهاندا خۆشویستن و پاراستنی ژینگە وەک بابەتێکی پەروەردەیی باسی لێوە دەکرێت و لە کوردستانیش ئەم هەستە ژینگە دۆستی و مرۆڤ دۆستییە لە گەشەدایە .

دەستخۆشی و سوپاس و پێزانینمان هەیە بۆ خوێندکارانی کارگێڕی کار بەتایبەتی و بۆ هەموو خاوەن هەستێکی بەرپرسیارانە بەرامبەر بە پاراستنی ژینگە ،بەگشتی.

 

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی