تاقیکردنەوەکانی قۆناغی یەکەم دەستی پێکرد
2019-02-10 (الاحد) [ کلیة العلوم والتكنولوجيا ]
کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا ئەمڕۆ یەک شەممە بەرواری ١٠-٢-٢٠١٩ هەستا بە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی یەکەم.
تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم بۆ هەردوو بەشی زانستی کۆمپیوتەر و بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری بە سەرپەرشتی لیژنەی تاقیکردنەوەکان لەسەر ئاستی کۆلێج دەستی پیکرد.
کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا بە هۆی پەیڕەوکردنی سیستمی بۆڵۆنیا ساڵانە لە سەرەتای مانگی شوبات دەست دەکات بە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی کۆتای وەرزی یەکەم بۆ خوێندکارای قۆناغی یەکەم هەروەها تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەم لە کۆتایی مانگی حوزەیران ئەنجامدەدرێت.