گفتوگۆی خوێندكاران سه‌باره‌ت به كاریگه‌رییه‌كانی میدیا و به بازاركردن
2019-02-10 (الاحد) [ کلیة الادارة و الاقتصاد ]
له چوارچێوی وانه‌ی به بازاركردن و ماركێتینگ، خوێندكارانی قۆناغی دووه‌می كۆلێجی كارگێری و ئابوری له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌شی راگه‌یاندنی زانكۆ كاریگه‌رییه‌كانی میدیا و شێوازی نوێی به بازاركردنی سه‌رده‌میان تاوتوێ كرد.
سه‌ره‌تا مامۆستای یاریده‌ده‌ر فه‌ره‌یدون محمد مه‌حمود، مامۆستای وانه‌كه له پێشه‌كییه‌كدا ئاماژه‌ی به رۆڵ و گرنگی راگه‌یاندنی زانكۆ كرد له ناساندنی زانكۆ‌و جه‌ختی له كاریگه‌رییه‌كانی به بازاركردن و ماركێتینگ كرده‌وه له بره‌و پێدانی هه‌ر دام و ده‌زگایه‌كدا.
دواتر له سیمنارێكدا كه له لایه‌ن نیاز نایف مسته‌فا، به‌رێوه‌به‌ری به‌شی راگه‌یاندنی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی پێشكه‌ش كرا باس له جۆر و كاریگه‌رییه‌كانی میدیای كۆن و نوێ كرا‌و دواتر تیشك خرایه سه‌ر كاروچالاكی و ئامانج و پلانه‌كانی راگه‌یاندنی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له پێناو دروستكردنی میدیایه‌كی ئه‌كتیڤ و كاریگه‌ر.
له كۆتاییشدا خوێندكاران به سه‌رنج و تێبینییه‌كانیان سه‌بارت كه‌ناڵه جیاوازه‌كانی راگه‌یاندنی زانكۆ زیاتر باسه‌كه‌یان ده‌وڵه‌مه‌ند كرد‌و چه‌ندین پێشنیاری گرنگیان خسته‌روو بۆ زیاتر كاركێك كردنی خوێندكاران له‌گه‌ڵ میدیای زانكۆدا.