خوێندکارانی بەشی کارگێری کار لە دیوانی پارێزگای سلێمانی وانەی HR بە کردەیی دەخوێنن
Search

خوێندکارانی بەشی کارگێری کار لە دیوانی پارێزگای سلێمانی وانەی HR بە کردەیی دەخوێنن


2019-02-07 (الخمیس) [ کلیة الادارة و الاقتصاد ]

رۆژی ٦⁄٢⁄٢٠١٩  خوێندکارانی سمستەری چوارەمی بەشی کارگێری کار لە چوارچێوەی  وانەی (بەرێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان) و بەسەرپەرشتی دکتۆر ئەمجەد محمد ، سەردانێکی زانستییان ئەنجامدا بۆ دیوانی پارێزگای سلێمانی بەمەبەستی وەرگرتنی زانیاری شارەزایی لە بوارەکانی کارگێری و کارەکانی پارێزگای سلێمانی و ئەنجومەنی پارێزگا بەشێوەی کردەیی. سەرەتا خوێندکارەکان کران بە چەند گروپێکەوەو دابەشکران بەسەر بەشە جیاوازەکانی پارێزگاو بۆ ماوەی دوو کاتژمێر بە رونکردنەوەو گفتوگۆو پرسیارو وەڵام لەگەڵ شارەزایانی کارگێری، خۆێندکاران لەنزیکەوە ئاشنا بون بە سستمی کارکردنی پارێزگاو لایەنی کردەیی کارگێڕی و دواتر سەرجەم خوێندکاران لە ھۆڵی کۆبونەوەی ئەنجومەنی لە لایەن سکرتێری ئەنجومەنەوە بابەتێکی تایبەتیان بە ئەرک و ڕۆڵی ئەنجومەنی پارێزگاوە پێشکەش کراو بەوردی تیشک خرایە سەر کارەکانی ئەنجومەن و خوێندکارانیش بە سەرنج و تێبینی بەشداریان کرد سوپاسی ئەنجومەنیان کرد بۆ ئەو پێشوازی و بەدەمەوە چوونەیان کە جێگەی سودی خوێندکاران بوو.

 

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی