راهێنانی هاوینەی خوێندکارانی یاسا
2019-02-06 (الاربعاء) [ کلیة القانون و السیاسة ]
رۆژی دووشەممە ٢٨/١/٢٠١٩ بە ئامادەبوونی راگری کۆلێجی یاسا ورامیاری د.کنعان حمەغریب عبداللە و سەرۆک بەش و مامۆستایانی کۆلیج، بڕوانامە بەخشرایە ئەو خوێندکارانەی بەشداری راهێنانی هاوینەیان کرد لە بواری کاری یاسایی لە دادگاکان لە چوارچێوەی هاوکاری نێوان رێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان و کلینیکی یاسایی کۆلێج. راگری کۆلێج سوپاس و پێزانینی ئاراستەی رێکخراوی ناوبراوی کرد بۆ کاری هاوبەشی بەردەوامی نێوان کۆلێج و رێکخراوەکە.