کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی سیمپۆزیەمی (وەرگێڕان؛ ئاڵەنگارییەکان و دەرفەتەکان)ی سازکرد
Search

کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی سیمپۆزیەمی (وەرگێڕان؛ ئاڵەنگارییەکان و دەرفەتەکان)ی سازکرد


2019-02-05 (الثلاثاء) [ کلیة اللغات ]

ئەمڕۆ دووشەممە لە هۆڵی پرۆفیسۆر دکتۆر عەلی قەرەداغی، کۆلێجی زمانی گەشەپێدانی مرۆیی سیمپۆزیەمێکی لە ژێر ناونیشانی (وەرگێڕان; ئاڵەنگارییەکان و دەرفەتەکان) سازکرد

لە سیمپۆزیەمەکەدا کە لە لایەن بڕوا عوسمان مامۆستا لە بەشی ئینگلیزی بەڕێوەبرا، هەریەک لە د. صابیر حسن سەرۆکی بەشی ئینگلیزی زانکۆی گەشەپیدانی مرۆیی و د. پشتیوان فەرەج مامۆستای زانکۆی چەرموو دوو بابەتیان پێشکەش کرد

لە تەوەری یەکەمدا د. صابیر حسن سەرۆکی بەشی ئینگلیزی زانکۆی گەشەپیدانی مرۆی لە ژێر ناونیشانی "ئاڵەنگاریه‌كانى وه‌رگێڕان بۆ په‌ناهه‌نده‌كانى كورد له‌به‌ریتانیا" باسی لە وەرگێڕانی یاسایی بۆ کۆچبەران لە وڵاتانی ئەوروپا کرد و جیاوازییە کلتوری و رۆشنبیری و سیاسییەکانی وەک ئەڵەنگاری وەسف کرد کە دێنە بەردەم وەرگێڕەکان. دواتر ئەزموونی خۆی لەو بارەیەوە بۆ ئامادەبوان گێڕایەوە

لە تەوەری دووەمدا، دکتۆر پشتیوان فەرەج مامۆستای زانکۆی چەرموو، لە ژێر ناونیشانی "ده‌رفه‌ته‌كانى پیشه‌ى وه‌رگێڕان بۆ ئه‌وانه‌ى خوازیارى ئه‌م پیشه‌یه‌ن له‌ عێڕاق و هه‌رێمى كوردستان"، بابەتێکی لەسەر دەرفەتەکانی کاری وەرگێڕیی و وەرگێڕان لە عێراق و هەرێمی کوردستان پێشکەشکرد و چەند ئەزموونێکی خۆشی گێڕایەوە، هاوکات باسی لە شێوازەکانی وەرگێڕان کرد و چۆنیەتی سودمەندبوون لە دەرفەتی کارکردنی وەرگێڕی روونکردەوە

لە سیمپۆزیەمەکەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە ستافی ئەکادیمی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆییو میوان و وەرگێڕانی کورد و خوێندکارانی زانکۆ بەشداربوون، لە کۆتاییشدا خوێندکاران و ستافی ئەکادیمی زانکۆ و میوانان بە پرسیار بەشداری کارای سیمپۆزیەمەکە بوون

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی 

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی