Post-ISIS Middle East and Israel Security
2019-01-31 (الخمیس) [ کلیة القانون و السیاسة ]
بهسهرپهرشتی دڵنیایی جۆری کۆلیجى یاساو ڕامیارى سيمينارێك بە ناونیشانى (Post-ISIS Middle East and Israel Security) پێشكهش كرا.
ڕۆژی پێنجشهممه كاتژمێر یهكی پاشنێوهرۆ بهرواری 31 \1\2019 به ئامادەبوونى بهشێك له مامۆستایانى زانكۆ ومامۆستایانی كۆليج لە هۆڵی128ى تهلاری C زانكۆی گهشهپیـَدانی مرۆیی له چوارچێوهی سیمینارێكدا و گفتوگۆو له سهر (post-ISIS Middle Israel security) له لایهن بهرێز م.كاردۆ كریم مامۆستای له بهشی ڕامیاری كرا.
لهم سیمینارهدا مامۆستای ناوبراو باسی
Post-ISIS Middle East and Israel Security
تیروانینی ئیسرائیلیەکان بو روزھەلاتی ناوەراست زور جیاوازە لە دوخی بوونی داعش لە سوریاو عیراق بو نەمانی داعش لەو دوو وولاتەدا. ئەوەی ئیسرائیلیەکان تیبینی ئەکەن و سەرنجی زوریان لەسەرە ئەوەییە کە بالانسی ھیز گوراوە لەنیوان شەرکەرانی سونە و شیعە، بەشیوەییەک لە سوریادا کە بالانسی ھیز بو میلیشیاکان و بەشار ئەسەد ماوەتەوە. وە ھەروەھا لە عیراقیش بە ھەمان شیوە کونترولیکی تەواوەتی لەلای میلیشیاکانە. ئەم سەرنجانەی ئیسرائیل لەوەوە دیت کە ئیران ھەژموونی ھەیە بەسەر ئەم ھیزانەوە وە ئەمەش وا ئەکات کە سنوورەکانی ئیسرائیل بکەونە مەترسیەوە. لەبەر ئەوە ئاسایشی ئیسرائیلی ئەبیت بنیات بنریتەوە لە دوای داعش لەسەر دابرانی جولان و کردنی جولان بە ناوچەیەکی سەربەخو وە ھەروەھا سینا داببریت و ریکری بکریت لە جیھادی لیبی وە ھەر لەویشەوە سەرچاوەی چەک بو حەرەکەی حەماس کونترول ئەکریت. خالیکی تر کە زور ھەستیارە بریتیە لە دەستکرواەی ئیسرائیل بو لیدانی ھەر گروپیک و ھیزیک لەناو عیراق و سوریا کە ببنە جیگای مەترسی بو ئیسرائیل یان ئەو ھیزانە ببنە ھاریکار بو حزب اللە ی لبنانی. بەم شیوەییە تەدخلکردنی ئیسرائیل یان بلین بەشداریکردنی ئیسرائیل ئەبیت لە شەری ناوخوی عیراق کە لە نیوان شیعە و سنەدا ئەبیت.