ۆرک شۆپێک بە ناونیشانی (مهارات التاثیر والاقناع)
Search

ۆرک شۆپێک بە ناونیشانی (مهارات التاثیر والاقناع)


2019-01-22 (الثلاثاء) [ کلیة الادارة و الاقتصاد ]

ڕۆژی دوو شەممە بەرواری(22 / 1 / 2019) لە هۆڵی (54) ی کۆلێژی کارگێڕی و ئابووری، ۆرک شۆپێک لەلایەن بەڕێز دکتۆر ( امجد محمد عبداللە) مامۆستا لە بەشی کارگێڕی کار پێشکەش کرا بە ناونیشانی ( مهارات التاثیر والاقناع) ، لە ۆرک شۆپەکەدا تیشکی خستە سەر گرنگترین پاڵنەرو هۆکارە کاریگەرەکانی دروسکردنی قەناعەت و کاریگەری دروستکردن لەسەر بەرامبەر بە تایبەتی لەلایەن مامۆستایانی زانکۆوە، هەروەها ئاماژەی کرد بە شێوازە نوێ و پێشکەوتوەکانی هونەری قەناعەت پێکردن و کۆسپ و ڕێگرییەکانی بەردەم پرۆسەی قەناعەت پێکردن و چۆنێتی زاڵ بون و چارەسەرکردنی ئەو کۆسپ و ڕیگرییانە تاوەکو بتوانرێت کاریگەری ئەرێنی جێ بهێڵرێت لەسەر بەرامبەر.

     لەگرنگترین ئامانجەکانی ۆرک شۆپەکە بریتی بوو لە خستنەڕوو گەنگەشەکردنی شێوازە درووست و زانستییەکانی قەناعەت کردن بە بەرامبەر، لەڕێگەی داڕشتنی پەیام و زانیارییەکان بەشیوەیەکی زانستی و زۆر بەڕوونی و بەکارهێنانی باشترین هۆیەکانی گەیاندنی پەیام و زانست و زانیارییەکان. 

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی