ۆرک شۆپێک بە ناونیشانی (مهارات الاتصال الفعال)
Search

ۆرک شۆپێک بە ناونیشانی (مهارات الاتصال الفعال)


2019-01-14 (الاثنین) [ کلیة الادارة و الاقتصاد ]

بەرواری(14 – 1 - 2019) لە هۆڵی (54) ی کۆلێژی کارگێڕی و ئابووری، ۆرک شۆپێک لەلایەن بەڕێز دکتۆر ( ‌أمجد محمد عبدالله) مامۆستا لە بەشی کارگێڕی کار پێشکەش کرا بە ناونیشانی ( مهارات الاتصال الفعال) ، لە ۆرک شۆپەکەدا باسی چەمک و ناوەڕۆکی پەیوەندی کرا و گرنگی و ئامانجەکانی خرایە ڕوو، پاشان تیشک خرایە سەر کاریگەری پەیوەندی ، هەروەها بنەما سەرەکیەکانی پەیوەندییەکی سەرکەوتوو کاریگەر خریە ڕوو، جێگای ئاماژەیە لە بەشێکی گرنگی ۆرک شۆپەکەدا  باسی گرنگی و ڕۆڵی پەیوەندییەکی کاریگەر کرا لە پرۆسەی زانستی و وانەبێژیدا ، شایانی باسە لە کۆتایی ۆرک شۆپەکەدا فۆرمێکی هەڵسەنگاندن بەسەر مامۆستایانی بەشداربودا دابەش کرا بەمەبەستی دەرخستنی ئاستی پەیڕەوی کردنی بنەما زانستی و مرۆییەکان لە پەیوەندییەکاندا.

 

 

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی