UHD President Meets the Editorial Board for Both of the Universities’ Academic Magazine
2019-01-23 (الاربعاء) [ جامعة التنمية البشرية ]
ئه‌مرۆ ٤ شه‌ممه ٢٣\١\٢٠١٩ به‌رێز پرۆفیسۆر د.مه‌ریوان ئه‌حمه‌د ره‌شید، سه‌رۆكی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی نوسه‌رانی هه‌ردوو گۆڤاری زانستی زانکۆ (گۆڤاری زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی) و ( UHD Journal of Science and Technology) كۆبویه‌وه‌و تێیدا باس له گرنگی و ئاستی زانستی هەردوو گۆڤارەکە كرا. شایانی ئاماژەیە هەردوو گۆڤارەکە متمانەپێکراون و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه مۆڵه‌تیان پێبه‌خشراوه. بۆیه هه‌ردوو گۆڤاره‌كه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی زانستی مامۆستایانی زانكۆ حكومی و تایبه‌ته‌كان ده‌شێت.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه سه‌رجه‌م ستافی هه‌ردوو گۆڤاره‌كه ئاماده‌بوون، سه‌رۆكی زانكۆ جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه پێویسته له ئاینده‌دا گۆڤارەکان زیاتر رەچاوی ستانداردە نێودهوڵهتیەکان بکەن و هەوڵی چوونە نێو ئیندێکسە جیهانیە ئاست بەرزەکان بدەن.
كۆبونه‌وه‌كه نزیكه‌ی ٣ كاتژمێری خایاند سه‌رنوسه‌رو ستافی هه‌ردوو گۆڤاره‌كه چه‌ندین پێشنیار‌و بیروبۆچونیان ئاڵوگۆر كرد به مه‌به‌ستی پێشخستن و بهرەوپێشبردنی زیاتری گۆڤاره‌كانی زانکۆ.