حقوق المتهم بين التشريع والتطبيق
2019-01-09 (الاربعاء) [ کلیة القانون و السیاسة ]
ڕۆژی چوارشەممە بەرواری 9\1\2019 كۆلێجی ياساو ڕامیاری زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی به هاوبه‌شی لەگەڵ كۆلێژی زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه سیمپۆزیەمێكی لەژێر ناونیشانی (حقوق المتهم بين التشريع والتطبيق) ئەنجامدا.
سیمپۆزیەمەكە بە ئامادەبونی هەریەك لە بەڕێزان (پ.ی.د. كنعان حمهغریب ) ڕاگری كۆلێژی یاسا ڕامیاری (پ.ی.د.سامان فوزى) سه‌رۆك به‌شی یاسای به‌یانیان و ژمارەیەك لە مامۆستا و خوێندكارانی زانكۆ لە كاتژمێر 11 ی سەرلەبەیانی لە هۆڵی سیمیناراتی كۆلێج به ئیداره‌ی به‌رێز م.ئاسۆس نامق مامۆستای به‌شی یاسا بەڕێوەچوو.
ناوەڕۆكی سیمپۆزیەمەكە لە سێ سیمینار پێك هاتبوو كە لەلایەن هەریەك:
- بەڕێز م.محسن ئه‌دیب بە سیمیناری (الحماية الدستورية لحقوق المتهم) : مامۆستای ناوبراو تیشكی خسته سه‌ر ده‌وڵه‌ت كه چۆن ده‌بێ هاوسه‌نگی بپارێزێت به‌وه‌ی كه تاوانبار مافه‌كانی خۆی ده‌سته‌به‌ر بكات ، وه ئه‌و مافانه له ده‌ستوردا بچه‌سپێنرێت.
- به‌رێز د.هێمن عبدالله محمد بە سیمیناری (حقوق المتهم فی التشریع الداخلی ) دكتورى به‌رێز باسى له وه‌كرد كه له قۆناغی كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی تاوان ، هه‌روه‌ها له قۆناغی لێكۆلینه‌وه‌دا تاوانبار مافى خۆیه‌تی به بێ فه‌مانی دادگا ده‌ستگیر نه‌كریت وه ماڵ و شوێن كاری نهپشكنرێ وه هه‌روه‌ها مافی خۆیه‌تی بێده‌نگی هه‌ڵبژێریت
- به‌رێز د.سه‌ردار علی عزیز بە سیمیناری (النطاق التطبيقى لحماية حقوق المتهم ) دادوه‌ری به‌رێز باسی له دوو مافی سه‌ره‌كی كرد بۆ كه‌سی تاوانبار ئه‌وانیش:
- لێكۆلینه‌وه ده‌بێ به شێوازی نهێنی بێت له به‌ر پاراستنی هه‌ریه‌ك له كه‌سی تاوانبار‌و سكاڵاكار و كۆمه‌ڵگا.
- مافی تاوانباره كه دۆسێیه‌كه ی به‌زووترین كات یه‌كلایی بكرێته‌وه.
دواتر وه‌ڵامی پرسیاره‌كان درایه‌وه‌و خه‌ڵاتی رێزلینان درا به هه‌ر سێ سمینارستهكه.