منهج التأمل القانوني في مادة أصول القانون
2019-01-04 (الجمعة) [ کلیة القانون و السیاسة ]
بهسهرپهرشتی دڵنیایی جۆری کۆلیجى یاساو ڕامیارى ۆركشۆبێكی بە ناونیشانى (منهج التامل القانوني في مادة أصول القانون) پێشكهش كرا.
ڕۆژی پێنجشهممه كاتژمێر یهكی پاش نێوهرۆ بهرواری 3 \1\2019 بهئامادەبوونى بهشێك له مامۆستایانى زانكۆ ومامۆستایانی كۆليج لە هۆڵی 128ى تهلاری C زانكۆی گهشهپیـَدانی مرۆیی له چوارچێوهی ۆركشۆبێكدا و گفتوگۆو له سهر (منهج التامل القانوني في مادة أصول القانون) له لایهن بهرێز تحسین حمه غریب مامۆستا له بهشی یاسا كرا.
لهم ۆركشۆبهدا مامۆستای ناوبراو باسى له پرۆگرام و میتۆدی تێرامانی یاسایی وهكو میتۆدێکی پەروەردەیی كرد کە پشت بە بیرکردنەوەی گروپی دەبەستێت لە وانەوتنەوەدا کە دامەزرێنەرەکەی لە سەردەمی نوێدا فەیلەسوفی پەروەردەیی ئەمریکایی بەناوبانگ (لیپمانە) ئەم فەیلەسوفە ئەم میتۆدەی بە نوسینی کتێبی لیزای بە ناوبانگ دەست پێکرد کە چیرۆکێکی تێرامانانەی ئەخلاقییە و بۆ زۆرێک لە زمانەکان دونیا وەرگیردرا پاشان خۆی و ھاورێکەی کتێبێکی دوو بەرگیان نووسی ۆ شێوازی وتنەوەی ئەو کتێتبە
ئێمەش ئەو میتۆدەمان بە دەستکاریەوە ھێنا بۆ یاسا و ئەم سال لەگەڵ خوێندکارەکانی قۆناغی یەکی یاسا تا ئیستاش بەردەوامین لە جێبەجێکردنی: کە مامۆستا تەنھا رۆلی پارێزەری ھەیە لە بابەتەکەدا و میتۆدەکە بە چیرۆکێک دەست پێدەکات و بە دریژایی وەرزی خوێندن بەردەوام دەبێت ئەو چیرۆکە لای ئێمە چیرۆکی یەکێک لە خوێندکارەکانی قۆناغی یەکی یاسایەو ناوی (لاوە)یە لە چیرۆکەکەدا بابەتە بنەرەتییەکانی یاسای تێدا باس کراوەو و ھەر جارەی یەکێک لە خوێندکارەکان یەکێک لە بەشەکنی لە ماوەی دە خولەکدا دەخوێێتەوە و ئەوانی دیش گوێ دەگرن و تێدەرامێن و راکانی خۆیان لەسەر بابەتەکە دەڵێن و مامۆستاش راکان لەسەر تەختەسپییەکە دەنووسێت و پاشان لە رێگەی کۆمەلێک پرسارەوە مامۆستا رینمونی لە بابەتە سەرەکییەکە دەکات و خوێندکارەکانیش دەچنە ناو تیرامانی زیندوو و قووڵەوە.