لێكه‌وته‌كانی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سوریا
2018-12-27 (الخمیس) [ کلیة القانون و السیاسة ]
ڕۆژی چوا شەممە بەرواری كاتژمێر یه‌كی پاش نیوه‌ڕۆ 26-12-2018 كۆلێژی یاسا و ڕامیاریی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی ۆركشۆپێكی لەژێر ناونیشانی (لێكه‌وته‌كانی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سوریا) ئەنجامدا.
ۆركشۆپهكه بە ئامادەبونی مامۆستانى كۆلیج و ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی زانكۆ لە هۆڵی 128 ى ته‌لارى C زانكۆ بەڕێوەچوو.
ناوەڕۆكی پانێڵه‌كه لە پێنج سیمینار پێك هاتبوو كە لەلایەن هەریەك لە بەڕێزان (م. طارق كاكه‌ره‌ش بە سیمیناری (الرابح والخاسر من قرار انسحاب امريكا من سوريا)
م.طارق كاكە ڕەش له سیمیناره‌كه‌یدا باسی : له‌و هاوپایمانهتیه كرد به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا بۆ لێدانی داعش له عیراق و سوریا .
هه‌روه‌ها چۆن له رێگای پڕ چه‌ككردنی كورده‌كان توانیان داعش له زۆربه‌ی شوینه‌كان ده‌رپه‌رێنن،
دواتر تیشكی خسته سه‌ر كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سوریا به بڕیاری تاكلایه‌نه‌ی ترامپ، وه كی سوودمه‌نده ده‌بێت له كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا (ئێران به پله‌ی یه‌كه‌م ، توركیا ، روسیا هه‌روه‌ها داعش) ، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن(كورد به پله‌ی یه‌كه‌م ، اسرائیل و خه‌ڵكی سوریا).
م.سلام عبدالقادر بابه‌تیكی به ناونیشانی (كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له سوریا: بریارێكی داموده‌زگایی یان تاكه كه‌سی ). باسی له بڕیاری کشانەوەی هێزە سەربازیەکانی ئەمریکا لە سوریا بڕیارێکی تاکەکەسی بوو، بەتەنها بڕیاری دۆناڵد ترمپ بوو. بریارەکەی کە لەرێگەی تویتێکەوە ئاشکرای کرد هاوپەیمانان و هەروەها گەورە راوێژکاران و سیاسەتمەدارانی ئەمریکای تووشی شۆک کرد. لە ناوخۆی ئەمریکا بەرپرسانی کۆشکی سپی رەخنەی توندیان لە ترەمپ گرت و بڕیارەکەیان بە کارەسات وەسف کرد. لە دەرەوەش هاوپەیمانان و هەروەها نوێنەران و جەنەراڵە سەربازیەکانی ئەمریکا وەڵامی ترەمپیان دایەوە بەوەی کە شەری داعش هێشتا زۆری ماوەو ئامادەکاری بۆ شوێنگرتنەوەی ئەمریکا نەکراوە.
د. علا‌ءالدین جنگۆ بابه‌تیكی به ناونیشانی (الموقف الكوردی فی مواجهه تحدیات الانسحاب )
د. علا‌ء باسی هه‌ڵوێستی كورد كرد له مهر كشانه‌وه‌ی هیزه‌كانی ئه‌مریكا له سوریا ، هه‌روه‌ها باسی له نا ته‌بایی ناوماڵی هێزه كوردیه‌كان كرد له بوونی یه‌ك هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر ئه‌و كیشانه‌ی رووبه‌روویان ده‌بێته‌وه، له كۆتایشدا باسی ئه‌گه‌ره‌كانی رووبه‌رووی كوردی تاوتوێ كرد
د. سامان فوزی بابه‌تێكی به ناونیشانی (جیاوازی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له عێراق وسوریا )
ئەگەرچی وا پێدەچێ ھەندێک خاڵی لێکچووی روکەش لەنێوان کشانەوەی ھێزەسەربازیەکانی ئەمەریکا لە عێراق وسوریا ھەبێت ، بەتایبەتی لەروی کات و ھەرێم وتەسلیمکردنی وڵاتەکە بەئێران، بەڵام بیگومان جیاوازیەکان لەنێوان کشانەوەی ھێزە سەربازیەکانی ئەمەریکا لەو دوو وڵاتە ئێجگار ، چونکە ئەمەریکا دوای رێکەوتنامە لەگەڵ حکومەتی عێراق ئینجا لەروی ھێزی سەربازیەوە کشایەوە بەڵام لەروی سیاسیەوە نەکشایەوە و نوینەرایەتیەکی گەورەی لەسەفارەتەکەی جێھێشت، وە لەھەمان کاتدا پشتی لەھاوپەیمانەکانی نەکرد وسەرپەرشتی پەسەندکردنی دەستور وحکومەتی تازەی کرد بەڵام لەسوریا بەبێ ھیچ دەسکەوتێک وھیچ حیسابکردنێک بۆ ھاوپەیمانەکانی بریاری کشانەوەی داوە.سەرەرای ئەوانەش ئەگەر کشانەوەی ھێزەسەربایەکانی ئەمەریکا دوای تەنھا کەمتر لە(٣) کاریگەریە ترسناکەکانی دەرکەوت لە وێرانکاریەکانی داعش ئەوا پێدەچی لە سوریا کێشەو شەری زیاتر و ماڵوێرانتر بەدوای خۆیدا بھێنێت ئەگەر لەم ساتەوەختەدا بکشێتەوە پێش چارەسەرکردنی دۆخی سوریا.
دواتر م. كاروان اورحمان بابه‌تێكی به ناونیشانی (ئه‌گه‌ر ولێكه‌وته‌كانی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له سوریا)
بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەلایەن هەندێک دەوڵەتەوە جێگەی خۆشحاڵییە وەک سوریا و روسیا‌و تورکیا‌و ئێران لەلایەک و داعش لەلایەکی ترەوە. وەبۆتە جێی نیگەرانی بۆ هەندێک لە دەوڵەتی وەک ئیسرایل و وڵاتانی ناسراو بە هاوپەیمانێتی دژی داعش و کوردەکان بە گشتی.
کاردانەوەی نێودەوڵەتی زۆری لێکەوتۆتەوە و داوای ڕونکردنەوە لە ئەمریکا دەکەن، وە لەناوخۆی ئەمریکا دەستلەکار کێشانەوەی جەیمس ماتیس (وەیری بەرگری ئەمریکی) و برێت ماکگۆرک نوێنەری ئەمریکا بۆ هاوپەیمانێتی دژی داعشی لێکەوتەوە)، وە نارەزایی هەندێک سیناتۆری ئەمریکی بە دیموکرات و کۆمارییەکانی لێ کەوتۆتەوە.
چەند ئەگەرێک تاوتوێ کران لەوانە: ١- داگیرکردنەوەی رۆژئاوا لەلایەن سوریا ٢- داگیرکردنی رۆژئاوا لەلایەن تورکیا ٣- ئەگەری پاراستنی رۆژئاوا لەلایەن هاوپەیمانێتی دژی شەڕی داعش ٤- ئەگەری جێگرتنەوەی هێزەکانی ئەمریکا بە هێزەکانی روسیا ٥- باڵادەستبونی ئێران لە ناوچەکەدا.