زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی ئاهه‌نگی پێشوازی بۆ خوێندكارانی قۆناغی یه‌كه‌م ساز ده‌كات
2018-12-23 (الاحد) [ جامعة التنمية البشرية ]
به ئاماده‌بونی به‌رێز سه‌رۆكی زانكۆ‌و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ‌و ژماره‌یه‌ك له مامۆستایان و خوێندكاران، ئاهه‌نگی پێشوازی له خوێندكارانی قۆناغی یه‌كه‌م له هۆڵی پرۆفیسۆر د.عه‌لی قه‌ره‌داغی له زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی به‌رێوه‌چوو.
له وته‌یه‌كیدا به‌رێز پرۆفیسۆر د.مه‌ریوان ئه‌حمه‌د ره‌شید، سه‌رۆكی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی به‌خێرهاتن و پیرۆزبایی له خوێندكارانی قۆناغی یه‌كه‌م كرد بۆ ده‌ستپێكردنی قوناغێكی نوێ له ژیانیان كه قۆناغی خوێندنی زانكۆیی و ده‌ستنیشانكردنی تایبه‌تمه‌ندی و پسپۆری خوێندكارانه.
سه‌رۆكی زانكۆ هانی خوێندكارانیدا كه به جدییه‌وه له زانكۆ و خوێندنه‌كه‌یان بروانن و كاتی پێویست بۆ وانه‌كانیان دیاری بكه‌ن تاوه‌كو وه‌ك خوێندكارانی قۆناغه‌كانی پێش خۆیان بتوانن پێشه‌نگی زانكۆكه‌یان بپارێزن.
هه‌روه‌ك جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه زانكۆ ته‌واوی تواناكانی ده‌خاته گه‌ر بۆ خزمه‌تكردنی خوێندكار‌و به‌ره‌وپێش بردنی زیاتری پرۆسه‌ی خوێندن و وتیشی: "پێویسته خوێندكار له سه‌ره‌تای خوێندنی زانكۆدا هه‌وڵی جدی بدات بۆ ئه‌وه‌ی پسپۆری خۆی بدۆزێته‌وه تاوه‌كو بتوانێت سودی ته‌واو له خوێندنی زانكۆ وه‌ر بگرێت و ببێته كه‌سێكی به به‌رهه‌م بۆ كۆمه‌ڵگه له داهاتوودا".
دواتریش به چه‌ندین چالاكی هونه‌ری جۆراوجۆر خوێندكاران ئاهه‌نگه‌كه‌یان رازاوه‌تر كرد‌و له كه‌شێكی پر له شادی و خۆشی‌دا خوێندكاران له ئاهه‌نگ گێران به‌رده‌وام بوون.