دوو مامۆستای زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی به‌شداری خولێكی پێگه‌یاندن ده‌كه‌ن له وڵاتی فیلله‌ندا
2018-12-19 (الاربعاء) [ جامعة التنمية البشرية ]
له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كان بۆ په‌ره‌پێدانی توانا زانستییه‌كانی مامۆستایان و سودوه‌رگرتن له ئه‌زمونی وڵاتانی پێشكه‌وتوو له بواره‌كانی وانه وتنه‌وه‌دا، دوو مامۆستای زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی به‌شداری خولێكی راهێنان بۆ پێگه‌یاندنی مامۆستایان له بواری وانه وتنه‌وه (پیتاگۆجی) ده‌كه‌ن له وڵاتی فیلله‌ندا.
رۆژی ١٨\١٢\٢٠١٨ به‌رێز پرۆفیسۆر د.مه‌ریوان ئه‌حمه‌د ره‌شید، سه‌رۆكی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له مامۆستایان د.ئه‌حمه‌د حه‌مه غه‌ریب و مامۆستای یاریده‌ده‌ر ئه‌رین مه‌حمود مسته‌فا پاش به‌خێرهێنانه‌وه‌یان ستایشی رۆڵیانی كرد كه له میانه‌ی خوله‌كه‌دا رۆڵێكی گه‌وره‌و كاریگه‌یان گێراوه‌و توانیویانه ناو و ناوبانگ و ئاستی لێهاتویی مامۆستایانی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی نیشانی مامۆستایان و شاره‌زایانی وڵاتی فیلله‌ندا بده‌ن و وێرای ئه‌وه‌ش توانیویانه تواناكانی خۆیان زیاتر پهرهپێبدن و سودێكی گه‌وره له زانیاری و ئه‌زمونی فیللهندییهكان وه‌ر بگرن.
له‌و دیداره‌دا كه هه‌ریه‌ك له ڕاگری کۆلێجی کارگێڕی و ئابوری بەڕێز پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.محسن ابراهیم احمد و ڕاگری کۆلێجی یاسا‌و رامیاری بەڕێز د. كه‌نعان حه‌مه غه‌ریب، ئاماده‌یبوون مامۆستایانی به‌شداربوو له خولی پێگه‌یاندنی مامۆستایان له فیلله‌ندا ورده‌كاری گه‌شته‌كه و ناوه‌رۆكی كۆرسه‌كه‌یان بۆ سه‌رۆكی زانكو خسته‌روو. هه‌روه‌ك ستایشی هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكی زانكۆیان كرد بۆ سپۆنسه‌ر كردنی پرۆگرامه‌كه، كه له داهاتوودا ده‌رفه‌ت بۆ هه‌زاران مامۆستای زانكو ده‌ره‌خسێنێت تاوه‌كو به نوێترین شێوازه‌كانی فێركردن له جیهاندا ئاشنا ببن.
خولی وانه‌بێژی مامۆستایانی زانكۆ (پیتاگۆجی) كه به به‌شداری ٣٣ مامۆستا له ١٦ زانكۆی هه‌رێمی كوردستان لە فینلەندا به‌رێوه‌چوو ماوه‌ی ١٠ هه‌فته‌ی خایاند‌و مامۆستایانی به‌شداربوو بڕوانامەی نێودەوڵەتی ڕاهێنانپێکردنی مامۆستایانی زانکۆیان پێدرا لەبواری وانەونتنەوەو فێرکردن (TOT) لە زانکۆی (هەیم) لە فینلەندا.
ئامانج له‌و پرۆگرامه بۆ پێگه‌یاندنی چه‌ند مامۆستایه‌كه له بواری (پیتاگۆجی)، وانه وتنه‌وه به مامۆستایانی زانكۆ سه‌باره‌ت به شێواز و ئامرازه‌كانی فێركردنی خوێندكار له زانكودا.
جێی ئاماژه‌یه زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی یه‌كێكه له سپۆنسه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی پرۆگرامه‌كه‌و بریاریشه ئه‌و پرۆگرامه‌و كۆرسه‌كانی به‌شێوه‌ی ئۆنلاین به‌رده‌وامییان هه‌بێت.