له رۆژی جیهانی كۆچبه‌راندا زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی كۆچی نا یاسایی و ره‌هه‌ند و ئهڵتهرناتیڤهكانی ده‌خاته به‌رباس
2018-12-18 (الثلاثاء) [ جامعة التنمية البشرية ]
له رۆژی جیهانی كۆچبه‌راندا سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدان بۆ توێژینه‌وه‌و راهێنان له زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ رێكخراوی The Migrant Project سیمپۆزیهمێكیان ئه‌نجامدا بۆ قسه‌كردن سه‌باره‌ت به دیارده‌ی كۆچ و ره‌وشی ژیانی كۆچبه‌ران له جیهاندا.
له‌و سیمپۆزیه‌مه‌دا كه رۆژی ١٨\١٢\٢٠١٨ له هۆڵی پرۆفیسۆر د.عه‌لی قه‌ره‌داغی له زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی به‌رێوه‌چوو، تیشك خرایه سه‌ر كۆچی نا یاسایی و ره‌هه‌ند و ئهڵتهرناتیڤهكانی له جیهان به گشتی و هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی. هه‌روه‌ك ره‌هه‌نده یاسایی و ئابوری و كومه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئه‌و دیارده‌یه له لایه‌ن پانێلیستهكانهوه خرایه به‌رباس و لێكۆڵینه‌وه.
شایه‌نی باسه هه‌ریه‌ك له به‌رێزان پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د.محمد ره‌شید حه‌سه‌ن، مامۆستا له زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی و ناسك قادر طه، پسپوری توێژینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و سۆران ره‌شید محمد، به‌رپرس راگه‌یاندنی رێكخراوی The Migrant Project، وه‌ك پانێلیست به‌شدار بوون له سیمپۆزیهمهكهدا كه له‌لایه‌ن پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د.ئاسۆ محمد ده‌روێش، راگری كۆلێژی زانست و ته‌كنه‌لۆژیا له زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی به‌رێوه ده‌برا.