پێشکەش کردنی سیمینارێک لە ژێر ناونیشانی سەرەتایەک دەربارەی سیستەمی بۆلۆنیا
Search

پێشکەش کردنی سیمینارێک لە ژێر ناونیشانی سەرەتایەک دەربارەی سیستەمی بۆلۆنیا


2018-12-16 (الاحد) [ کلیة العلوم والتكنولوجيا ]

لەبەرواری ١٣-١٢-٢٠١٨ سیمینارێک پێشکەش کرا لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی لە هۆڵی پڕۆفیسۆر د. علی قەرەداغی لەلایەن ڕاگری کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا بەڕێز پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. ئاسۆ محمد دەروێش کە تیایدا تیشکی خستە سەر خاڵە سەرەتاییەکانی سیستەمی بۆلۆنیا بەمەبەستی ئاشنا کردنی خوێندکارانی زانکۆ بەم سیستەمە کە ماوەی چوار ساڵە لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی پیادە دەکرێت و ئەم ساڵ بۆیەکەم جار لە کوردستان و عێراق پۆلێک لە خوێندکاران خوێندنی بەکالۆرێوس تەواودەکەن و بڕوانامەیان پێدەبەخشرێت بە پێی سیستەمی بۆڵۆنیا.

لەسەرەتادا بەڕێزیان ئاماژەیان دا بە بڕگەکانی سیمینارەکە کە پێک هاتبوو لە کورتەیەک لەسەر پرۆسەی بۆلۆنیا، مێژووی ئەم سیستەمە، ئامانج لەم سیستەمە چیە، مەبەستەکانی پیادەکردنی ئەم سیستەمە، مەبەست لە ECTS چیە، دوا بڕگەش بریتی بوو لە مانا و مەبەست لە Diploma Supplement چیە لە سیستەمی بۆلۆنیا.

بەڕێز د. ئاسۆ ئاماژەی بەوەدا کە سیستەمی بۆلۆنیا بریتیە لە بەرهەمی هەوڵ وماندووبونی ژمارەیەکی زۆر لە ووڵاتان و زانکۆکان و مامۆستایان و خوێندکاران، لەگەڵ کۆمەڵێک لە رێکخراو و دامەزراوە و بریکارەکانی دڵنیایی جۆری لەسەتاسەری جیهانەوە لە ناویشیاندا یەکێتی ئەوروپا بە تایبەتی.

لەم سیستەمەدا تەرکیز خراوەتە سەر سی خاڵی زۆر گرنگ کە :

  • ناساندن و جیا کردنەوەی سیستەمەکانی خوێندنی بەکالۆرێۆس و ماستەر و دکتۆرا.
  • پەرەپێدان و بەهێز کردنی سیستەمی دڵنیایی جۆریی.
  • جیا کردنەوەی ماوەی خوێندنەکان بە ئاسانی.

بەڕێزیان باسیان لەوە کرد سیستەمی بۆلۆنیا لە ئێستادا لە لایەن ٥٠ ووڵاتەوە جێ بەجێ دەکرێت، لەبەر ئەوە سیستەمی بۆلۆنیا دەزگایەک نیە ئێمە بڕۆین ناوی خۆمان بنوسین و هەموو شتێ ئیتر کۆتایی پێ بێت بەڵکو پەپێچەوانەوە ئەم سیستەمە کاری دەوێت و پێویستە مامۆستایان و خوێندکاران بەشداربن بۆ پیادە کردنی سیستەمەکە.

پاشان بەڕێزیان ئاماژەیان بەوەدا کە ئامانج لەم سیستەمە ئەوەیە کە بە ئاسانی بتوانرێت خوێندنەوە بۆ ئاستی فێربون بکرێت و بەراوردکردن ئاسان بکرێت بە سیستەمی ووڵاتان، لەهەمان کاتدا ڕێگا خۆشدەکات بۆ ئاڵوگۆڕی خوێندکاران لە نێوان زانکۆکاندا.

سەبارەت بە ECTS بەڕێزیان بەم شێوەیە ڕوونکردنەوەیان دا کە ووشەی ECTS کورتکراوەی European Credit Transfer System تیایدا خوێندکار کراوەتە چەقی پرۆسەی خوێندن بە جۆرێک هەر خوێندکارێکی بەکالۆرێۆس دەبێت ١٨٠-٢٤٠ ECTS کۆبکاتەوە لە ماوەی ٦ بۆ ٨ سمستەر کە دەکاتە ماوەی ٣ بۆ ٤ ساڵی خوێندن و خوێندکاری ماستەر ٩٠-١٢٠ ECTS کۆبکاتەوە لە ماوەی ١ بۆ ٢ ساڵی خوێندندا بەڵام بۆ خوێندکارانی دکتۆرا تائێستا ستاندەرێک لە نێوان وڵاتانی پەیڕەکاری سیستەمی بۆڵۆنیادا نیە، هەر لە ڕوونکردنەوەکەدا باسی لەوەش کرد هەر سمێستەرێک بریتیە لە ١٥ هەفتە و ٣٠ ECTS لە کاتێکدا هەر یەک ECTS دەکاتە ٢٥-٣٠ کاتژمێری کارکردن و خوێندن.

لە کۆتایی سیمینارەکەدا بەڕێز دکتۆر ئاسۆ باسی لە Diploma Supplement کرد کە بڕیتیە لە بەڵگەنامەیەک هەموو زانیاریەکی خوێندکاری تیا تۆمار دەکرێت لە ماوەی ئەو ٨ سمستەرەی کە لە زانکۆ دەخوێنێت، خۆشبەختانە ئاماژەی بەوەدا کە ئەم Diploma Supplement لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ئامادە کراوە و لە کۆتایی ئەم ساڵی خوێندن هاوپێچ دەکرێت بە بڕوانامەی خوێندکارانەوە.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی